سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10 حوزه‌یران، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤی كۆرۆنا له ناو فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو، وه‌ك پابه‌ندبوونیكی ته‌واو به رینوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بكرێت.
دوێنی پشكنین بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ١٩٧ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا
روون كراوه‌ته‌وه كه دوێنی پشكنین بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ١٩٧ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا، چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌م پشكنینانه‌دا هه‌ن و دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رای گه‌یاندووه كه وه‌ك پابه‌ندبوون به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان كه ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووه‌كان خۆپارێزی بكه‌ن و كه‌ره‌نتین بكرێن، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا، سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگرێت.