19 نووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان راگه‌یه‌نرا

:: PM:08:17:10/06/2020 ‌
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 1 تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنای‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی‌ حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 19 تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشان کران.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تووشبووه‌كان 13 پیاو و شه‌ش ژنن، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

تووشبووه‌كان ئه‌و جۆره‌ دابه‌ش بوون:
18 تووشبوو دانیشتووی ناو کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی سلێمانی.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم