سێ‌ تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لە دەست دا

:: AM:08:22:17/06/2020 ‌
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕای دەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو سێ‌ نەخۆشی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی حوزەیران، بۆتان عەبدولقادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە سێ‌ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شەوی ڕابردوو گیانیان لە دەست دا.

ئێستە شەش نەخۆش لە نەخۆشخانەكەمان لەژێر ئامێری دەستكردی هەناسەدانن
باسی لەوەشكرد، یەكێك لە تووشبووەكان نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی بوون، بەڵام بە داخەوە ئەو سێ‌ كەسە گیانیان لە دەست دا.

ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئێستە شەش نەخۆش لە نەخۆشخانەكەمان لەژێر ئامێری هەناسەدانى دەستكردن و كۆی گشتی تووشبوانیش ئێستە لە هەولێر 212 نەخۆشە تا ڕادەیەك ئەو ژمارەیە باری تەندروستییان جێگیرە.




وشە - رامیار جەواد