هەوڵێكی تری چەند پەرلەمانتارێكی كورد كە بە "پەرلەمانتارە جاشەكان" ناسراون، شكست دەهێنێت و لە بەرانبەر میلەت جارێكی تر جگە لە ڕێسوایی، هیچی تریان بۆ نامێنێتەوە كە داوایان كردبوو بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی حوزەیران، سەرچاوەیەكی تایبەت نزیك لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، چەند پەرلەمانتارێك هەوڵی كۆكردنەوەی پشتگیرییان دابوو لە سەرجەم فراكسیۆنەكان بۆ ئەوەی عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی هێناوە.
گفتوگۆ لەگەڵ شاندی فەرمی دەكرێت نەك ئێوە
ئەو سەرچاوەیە گوتی، داوایەكی لەو شێوەیە پێشكەشی وەزیری دارایی عێراق كرابوو، لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە گوترابوو كە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی فەرمی دەكرێت نەك ئێوە و لە گفتوگۆكانیش ئامادە نین بابەتێكی لەو شێوەیە باس بكەین.
دوێنێش دڵشاد عەبدولڕەحمان كەسایەتی دیاری ناو یەكێتی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لەبارەی هەڵمەتەكانی پۆپۆلیستی، باسی هەڵمەتی گواستنەوەی مووچەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كراوە، ئەم هەڵمەتە جگە لە گەوجاندنی خەڵكی بەشمەینەتی كوردستان و چاندنی ئومێدی هەرگیز بەدی نەهاتوو لە ناخی فەرمانبەرانی بێ مووچەی هەرێمدا، شتێكی تر نییە.
ڕوونی كردووەتەوە، باسكردنی ئەو بابەتە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە و پڕۆژەی گواستنەوەی مووچە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا، بەهای چڵەپووشەشی نییە.
ماوەی چەند مانگێكە كۆمەڵێك پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا هەموو هەوڵێكیان دژی هەرێمی كوردستان و خەڵك دەست پێ كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە پەرلەمانتارە كوردە جاشەكانی بەغدا ناسراون، گومان دەكرێت كۆمەڵێك ماف و ئیمتیازیان وەرگرتبێت لە بەرانبەر ئەو كارانەی دەیكەن.