بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و گفتوگۆ لەسەر ڕێكخستنەوەی خەرجییەكان بكرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەم 17 حوزەیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لە رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات.
باسی لەوەش كردووە، چەند بابەتێکی گرنگی وەك رێكخستنی خەرجییەكان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە دەبن.