ئه‌گه‌رچی به‌هۆی زۆربوونی ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك، شانه‌ی ته‌نگژه‌كانی ئه‌و شاره به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توند كرده‌وه، به‌ڵام شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا شاره‌كه‌ی به چڕی گرتووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له شاره‌كه دوایین ئاماری تووشبووان ئاشكرا ده‌كات.
تا ئێسته له شاره‌كه 441 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌وه‌كاله‌ت دانراوی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به "وشه"ی گوت، به‌گوێره‌ی دواین ئاماری شاری كه‌ركووك، تا ئێسته له شاره‌كه‌مان 441 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته 16 مردن هه‌یه.
زیاتر گوتی، "له شاره‌كه‌دا 257 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه، تا ئێسته‌یش 168 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون، هه‌ر ئه‌مڕۆیش له كه‌ركووك 35 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له کەرکووک تۆمار كرا و له‌گه‌ڵیدا حه‌وت كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و دوو كه‌سیش مردوون".
شانه‌ی ته‌نگژه‌كان له شاری كه‌ركووك پێكهاتووه له پارێزگاری سه‌پێنراوی ئه‌و شاره، ئه‌ندامی ته‌ندروستی و حاكمی سه‌ربازیی شاره‌كه کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی سێ مانگه دروست بووه.
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستان دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوو هه‌زار و 655 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 104 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 59 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هەرێمی كوردستان مردوون.