یەكێـتی پەرلەمانتارانی كوردستان لە كۆبوونەیەکدا تیشكی خستووەتە سەر چەند بابەتێكی هەنووكەیی كوردستان، تێیدا داوای دانانی کەسانی خاوەن کەسایەتی و شارەزا بۆ پەرلەمان دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێكی یەكێتـی پەرلەمانتارانی كوردستاندا هاتووە باس لەوە ژراوە، لە دوایین کۆبوونەوەی یەكێتییەكە گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك كراوە.
كەسانی خاوەنی كەسایەتی، شارەزا، بیر و هۆشی كراوە بن لە بواری یاسا و ئابووری و كۆمەڵایەتی و... هتد دابنرێن
ڕوون كراوەتەوە، گۆڕانكارییەكان لە چاكسازییەكاندا و پابەندبوون بە یاسا گفتوگۆی لەسەر كراوە، هەروەها پێویستە و گرنگە هەوڵ بۆ گەڕانەوەی شكۆی پەرلەمانتاران بدرێت، كەسانی خاوەنی كەسایەتی، شارەزا، بیر و هۆشی كراوە بن لە بواری یاسا و ئابووری و كۆمەڵایەتی و... هتد دابنرێن.
باس لەوەش كراوە، پێویستە هەموو گۆڕانكارییەك لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت و مافی مرۆڤ پارێزراو بێت، زۆربەی ئەو كێشە و گرفتانەی دێنە رێی حكوومەتی هەرێم و كاروباری وڵات، دەگەڕێنەوە بۆ نەبوونی دەستوور و دادگای دەستوور لە كوردستاندا، لەبەرئەوەی هەر كێشە و گرفتێك هەبێت پەنا بۆ ئەو دووانە دەبرێت.
ئەو ڕاگەیەنراوەی یەكێتی پەرلەمانتاران لە كاتێكدایە ئێستە یاسای چاكسازی لە مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردن و مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ نیوە دادەبەزێت.