وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بڕیار بۆ هاتوچۆی نێوان شارەكان دەردەكات تا ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان جێبەجێی بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی حوزەیران، لە نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزەكانی هاوپەیمانان، لە رێی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە هاوئاهەنگی و كارئاسانییان بۆ دەكرێت.
هاتوچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لە رێی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیران JCC لە وەزارەتی ناوخۆ رێپێدانیان بۆ دەكرێت
وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارەكەی باسی لەوەش كردووە، هاتوچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لە رێی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیران JCC لە وەزارەتی ناوخۆ رێپێدانیان بۆ دەكرێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان.
"هاتوچۆی كۆمپانیاكانی پێوەندی و نەوت، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و سامانە سروشتییەكان رێپێدانیان بۆ دەكرێت". لە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە.