داواكاری گشتی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ویستی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی خۆی و منداڵه‌كانی بسووتێنێت، هاته سه‌ر خه‌ت.
دوێنێ سێشه‌م 16ی حوزه‌یران، پیاوێك پاش ئه‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ڕازی نابێت ئه‌و زه‌وییه‌ی بداتێ كه داوای ده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و عاره‌بانه‌ی سه‌وزه‌ی له‌سه‌ر ده‌فرۆشێت، نه‌وت به خۆی و دوو كوڕ و دوو كچی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئاگر له خۆیان به‌ربدات، سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ڵێ، ئه‌و شوێنه زیاده‌ڕۆییه و ئێسته دادگا كه‌یسی له‌سه‌ری جووڵاندووه.
خۆی و منداڵه‌كانیشی ده‌سووتێنێت
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه ناوی "عومه‌ر عه‌نه‌بی"یه و دوێنێ له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی، نه‌وتی كردبووه سه‌ر خۆی و منداڵه‌كانی گوایه ده‌یویست هه‌موو بسووتێنێت. ئه‌و داوای شوێنێك ده‌كات بۆ ڕاگرتنی عاره‌بانه‌كه‌ی كه زیاده‌ڕۆییه، پێشتر دوو كه‌سی تر هه‌مان داوایان هه‌بوو، ئه‌وانیش كه‌یسیان بۆ كراوه‌ته‌وه كه ئێسته له دادگایه و هاتوونه‌ته گرتن، ئێسته ئه‌میش داوای هه‌مان شوێن ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عومه‌ر عه‌نه‌بی دوێنێ سه‌ردانی كردووین و پێی گوتین، ئه‌و شوێنه‌ی داوای ده‌كات بۆ سه‌وزه‌فرۆشتن، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ینێ، خۆی و منداڵه‌كانیشی ده‌سووتێنێت. پێمان گوت ئه‌و شوێنه زیاده‌ڕۆییه و ناتوانین بیده‌ینێ، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كرده به‌كردار كه منداڵه‌كانی بۆ داگیركردنی شوێنێكی زیاده‌ڕۆ به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌وه‌بوو ئاسایش و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ڕێگر بوون ئاگره‌كه بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌پێی زانیارییه‌كانمان ئه‌و كه‌سه فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه، خانووی خۆی هه‌یه و كرێچی نییه، ئاستی دارایی له‌و ئاسته‌دا نییه منداڵه‌كانی بكاته ئامانجی ویسته‌كانی، بێگومان ئه‌و شوێنه‌شی پێ نادرێت.
دواتریش ئه‌وه‌ی گوت كه ئێسته داواكاری گشتی خۆی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بێ رێزیی كردووه به ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ت و منداڵه‌كانی كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵین، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان به‌كاری هێناون.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ