لە هەولێر دوو كەسی تر بە كۆرۆنا مردن

:: PM:02:53:17/06/2020 ‌
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕای دەگەیەنێت، دوو تووشبووی تری كۆرۆنا كەمێك پێش ئێستە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری كۆچی دواییان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی حوزەیران، بۆتان عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە "وشە"ـی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.

ئەو نەخۆشانە كەسانی بەتەمەن بوون و لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بوون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری گوتی، ئەو نەخۆشانە كەسانی بەتەمەن بوون و لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بوون.

ئەوەشی گوت، ئێستە چوار نەخۆش لە نەخۆشخانەكەمان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردن، كۆی گشتی تووشبووانیش ئێستە لە هەولێر 212 نەخۆشە، تا ئاستێك ئەو ژمارەیە باری تەندروستییان جێگیرە.

لە نەخۆشخانەی ڕزگاری تا ئێستە پێنج كەس گیانیان لە دەست داوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستە نزیكەی دوو هەزار و 700 تووشبوو هەن و 64 كەسیش مردوون.



وشە - رامیار جەواد