قایمقامی شنگال ده‌ڵێ: پێویسته په‌كه‌كه چیتر بیانوو به توركیا نه‌دات و شنگال چۆڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، چونكه تا په‌كه‌كه له شنگال بێت دۆخه‌كه ئارام نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شارۆكه‌ی شنگال به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه چه‌ندان جاره توركیا شنگال بۆردمان بكات و زیان به شنگال بگه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی شنگالیش به‌رده‌وام له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا بن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن كه‌ی شنگال تۆپباران ده‌كرێته‌وه، له گیانی خۆیان دڵنیا نین، بۆیه پێویسته په‌كه‌كه د‌رك به‌وه بكات و چیتر بیانوو به توركیا نه‌دات و واز له شنگال بێنێت، خه‌ڵكی شنگال له دۆخێكی باش نین تا توركیاش بێت تۆپبارانیان بكات.
خه‌ڵكی شنگال له دۆخێكی باش نین تا توركیاش بێت تۆپبارانیان بكات
مه‌حما خه‌لیل پێی وایه، تا په‌كه‌كه له شنگال بێت دۆخه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت، بۆیه ده‌ڵێ: پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێ نه‌دات چیتر په‌كه‌كه له شنگال بێت و ئه‌وانیش خۆیان شنگال چۆڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه زیان به شنگالییه‌كان بكه‌وێت و ئه‌وان ببنه قوربانی، له‌كاتێكدا ھێشتا برینی پێشوویان سارێژ نه‌بووه و برینێكی تریش بێته سه‌ری.
خه‌لیل باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال، خه‌ڵكه‌كه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و ئه‌و ترسه نه‌بووایه، ده‌مێك بوو خه‌ڵكی شنگال گه‌ڕابوونه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌حما خه‌لیل گوتی: ھاووڵاتییان به جۆرێك ترساون، ھه‌میشه ھه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و چه‌ندان جاره شنگال بۆردمان ده‌كرێت، كاتی ئه‌وه ھاتووه چیتر بێ ده‌نگ نه‌بین و په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم