وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه، به‌شه ناوخۆیی 18ی شوباتی كچان ئاماده ده‌كات.
به‌پێی داواكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بلۆكی C ئاماده كراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جوان سه‌عدوڵا له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له به‌شه ناوخۆیی 18ی شوباتی كچان له هه‌ولێر، سێ بلۆكمان هه‌یه، ئێسته به‌پێی داواكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بلۆكی C مان ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهێنرێنه ئێره.
زیاتر گوتی، "له بلۆكی C ئێمە 89 ژوورمان هه‌یه و هه‌ر ژوورەی چوار كه‌سی تێدا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دیاری ده‌كرێت كه چۆن ڕێكی ده‌خه‌ن و داتای ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌وه‌ی له‌سه‌مان بوو ده‌یكه‌ین و به خاوێنی شوێنه‌كه‌یان ڕاده‌ست ده‌كه‌ین."
ڕوونی كرده‌وه، "ئاماده‌كارییه‌كان له به‌شه ناوخۆیی 18ی شوباتی كچان کراون، كه‌لوپه‌لی قوتابیان ئه‌وانه‌ی وه‌ریان گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و قوتابیانه‌ی توانیویانه بگه‌نه هه‌ولێر ئێمه ڕاده‌ستمان كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی داخستنی ڕێ و بانه‌كان نه‌یانتوانی وه‌ری بگرنه‌وه، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌یه‌ك كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆ كراونه‌ته‌وه و به سه‌لامه‌تی له شوێنێك هه‌ڵگیراون، قوتابیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌لوپه‌له‌كانیان نافه‌وتێت و دوای باشبوونی دۆخه‌كه ده‌توانن بێن و وه‌ری بگرنه‌وه".
په‌یامنێری "وشه" زریان ته‌ها ڕای گه‌یاند، له به‌شه ناوخۆیی 18ی شوباتی كچان، ژووره‌كان خاوێن ده‌كرێنه‌وه و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه تا هه‌وڵ بدرێت ئه‌مڕۆ شوێنه‌كه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندوستى به‌پێى پلانی پێشینه‌ى له ئه‌گە‌رى زیادبوونى ئامارى تووشبووانى كۆرۆنا، پلانی یه‌كه‌مى ئه‌وه‌یه پێشانگای نێودەوڵەتی و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بكات به شوێنی كه‌ره‌نتینه‌ى تووشبووان، دواتر هوتێله‌كان وەربگرێت کە ئه‌مه پلانی دووه‌مه و پلانی ترسناكیان ناو ناوه.