دوای ئەوەی لە ماوەی دواییدا تۆفیق یاسری، كەسایەتی ناسراوی عێراقی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا، سەرۆك بارزانی سەرەخۆی خۆی ئاراستەی ماڵباتی كۆچكردوو كرد، وەك ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانی بڵاوی كردەوە.
تەمەنی بۆ ئازادی و دادپەروەری تەرخان كردبوو
وەك برووسكەی سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەڕێزان زولفیقار ئەلیاسری و ماڵباتی خوالێخۆشبوو تۆفیق ئەلیاسری، بە دڵیكی پڕ لە ئیمان بە قەزا و قەدەری خودا و، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا تۆفیق یاسریمان پێ گەیشت، كە تەواوی تەمەنی خۆی لەپێناو ئازادی و دادپەروەری بۆ گەلی عێڕاق تەرخان كردبوو.
لە كاتێكدا سەرەخۆشیتان لێ دەكەم بە بۆنەی لەدەستدانی خوالێخۆشبوو، لە خوای گەورە داواكارم گیانی بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیی بە ئێوە و ئێمەیش ببەخشێت.