بایكۆتی پزیشكان له‌م دوو هه‌فته هه‌ستیاره‌دا كه ته‌نگژه‌ی دارایی و په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان قوربانی و كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه، كاتێك به‌وهۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
شیرین مه‌حموود، به‌رپرسی ئۆفیسی گه‌رمیانی لانه‌ی منداڵانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، مانگرتنی پزیشكان قووربانی لێ كه‌وته‌وه و له‌م هه‌فته‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بووه قوربانی مانگرتنی پزیشكان و گیانی له‌ده‌ست دا.
نه‌وزاد بابان، باوكی ئه‌و منداڵه‌ی له شارۆكه‌ی كفری به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی پزیشكانه‌وه بووه قوربانی به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌رزی هه‌ڵه دراوه به منداڵه‌كه‌ی له كه‌لار، پێیان نه‌گوتراوه ده‌بێت 25 ملیگرام به‌كاربێنن، بۆیه كه بردمان بۆ لای یاریده‌ده‌ری پزیشكی، 100 میلیگرامی بۆ به‌كارهێناوه و به‌و هۆیه‌وه دۆخی ته‌ندروستی زیاتر تێكچوو بوو.
به‌هۆی ده‌وام نه‌كردنی پزیشكانه‌وه له‌ماڵه‌وه ئۆكسجینی بۆ منداڵه‌كه‌ی به‌كارهێنا، بۆیه پاش چه‌ند سەعاتێک به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكسجینی لێ برابوو گیانی له‌ده‌ستدا
ئاشكرا كرد، كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كفری كردووه، ته‌نیا دوو كارمه‌ندی لێ بووه و هیچ چاره‌سه‌ریان بۆی نه‌كردووه و پێیان گوتووه، ئه‌وان خۆبه‌خشانه ده‌وام ده‌كه‌ن، چونكه پزیشكان له گه‌رمیان بایكۆتیان راگه‌یاندووه.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه "وشه" پێوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیانی له شارۆكه‌ی كفری كرد، ئه‌وانیش هێنده‌یان گوت ئێمه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه به ئێوه و میدیاكان ده‌ده‌ین، گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵه بۆ رای گشتی و دانیشتووانی كفری روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌ك نه‌خۆشخانه به‌رپرس نین له روودانی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه رووده‌دات، چونكه هه‌مووان ئاگادارن نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه له سنووری سلێمانی و ئیداره‌كانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان، پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو، واته پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن، مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و منداڵه دوو بۆ سێ‌جار هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه و كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه خۆیان زانیویانه لێره پزیشك نییه و حاڵه‌تی ئه‌و منداڵه‌ش كوت‌وپڕ نه‌بووه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌گه‌ڵ بووه، به‌پێی راپۆرتی دوو پزیشكی منداڵان.
له‌و باره‌شه‌وه "وشه" پێوه‌ندی به جوامیر محه‌مه‌د، له پزیشكی داوه‌ری كه‌لار كرد و گوتی، كه‌سوكاری منداڵه‌كه جۆری نه‌خشییه‌كه‌یان دیاری نه‌كردووه، بۆیه ده‌رزی جیای بۆ به‌كارهێنراوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ناڕه‌ز‌ایه‌تییه‌كان دژ به بایكۆتی پزیشكان، كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه‌ی كه بووه‌ته قوربانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزیران، هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیانی له كفری، سه‌رباری شكانی چه‌ندان ئامێر و شكانی جامی ئه‌مبۆلانسی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان شكاندووه و له پۆلیسێكیان داوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی