سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مەلا حەمەدەمین گوێزلێنگەیی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی كۆچكردوو كرد، وەك ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانی بڵاوی كردەوە.
كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر بوو
لە پرسەنامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، ماڵباتی مامۆستا مەلا حەمەدئەمین گوێزلێنگەیی، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (مەلا حەمەدئەمین گوێزلێنگەی)یمان پێ گەیشت.
مامۆستا حەمەدئەمین گوێزلێنگەیی، رۆڵەیەكی بەوەفا و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر بوو، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە تەواوی ماڵباتەكەتان و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خوای گەورە داواكارم گیانی مامۆستا مەلا حەمەد ئەمین بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەك ببەخشێت .