ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بارهه‌ڵگرێك كه 36 تۆن گه‌نمی پێ بوو، له كاتی سووڕانه‌وه له شه‌قامی كه‌ركووك بۆ سه‌ر 120 مه‌تری له هه‌ولێر وه‌رگه‌ڕا.
وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن، شوفێره‌كه سه‌لامه‌ته و ده‌گوترێ له كاتی سووڕانه‌وه‌دا تایه‌ی ته‌قیوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بارهه‌ڵگره‌كه وه‌رگه‌ڕاوه، مام جه‌لال، خاوه‌نی گه‌نمه‌كه‌یه له گوندی گرده‌سوور بۆ "وشه" گوتی، ده‌یانویست گه‌نمه‌كه به‌رنه سایلۆ، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگره‌كه ته‌توانرا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت.
له شوێنی ڕووداوه‌كه خه‌ڵك به هه‌ره‌وه‌ز گه‌نمه‌كه‌یان كۆكرده‌وه
له شوێنی ڕووداوه‌كه خه‌ڵك به هه‌ره‌وه‌ز گه‌نمه‌كه‌یان كۆكرده‌وه، به‌ڵام زیاتر له شه‌ش تۆن گه‌نم خه‌سار بوو و نه‌توانرا بگه‌یه‌ندرێته سایلۆ.
شایه‌نی باسه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌عات رێگاكه به ڕووی ئۆتۆمبێل داخرا، دواتر تیمه‌كانی شاره‌وانی و پۆلیس شه‌قامه‌كه‌یان خاوێن كرده‌وه.