ئەمساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كە سەرانسەری دنیای گرتەوە، لە هەرێمی كوردستان، لە مانگی شوباتەوە پرۆسەی خوێندن وەستاوە، وەزارەتی پەروەردە چەندان بڕیاری بۆ رێكخستنەوەی ساڵی خوێندن دەركرد، ئەمڕۆیش چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان دەركرد.
بەرژەوەندی گشتی و دۆخی هاووڵاتییان زیاتر رەچاو دەكرێت
بە فەرمانێكی ویزاری ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەرچوون، ئەوەیش لە بەرژەوەندی گشتی و رەچاوكردنی دۆخی هاووڵاتییان، لەوانە داشكاندنی رێژەی 10%ی كرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان، ماوەكەی تا 30/7ی ئەمساڵ درێژ بكرێتەوە.
لە خوارەوە دەقی نووسراوی وەزارەتی پەروەردەیە: