دوایین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم بڵاو كرایەوە

:: PM:08:35:17/06/2020 ‌

ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا روو لە هەڵكشانە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش راشكاوانە ئامارەكانی تووشبوون و مردن و چاكبوونەوە رادەگەیەنێت، لە دوایین ئاماری تووشبوون لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 166 تووشبوونی نوێ و 16 مردن هەبووە.
ئاماری گشتی تووشبوون 2821 حاڵەتە
وەك لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 17 هاووڵاتی نوێ كەرەنتین كراون، بەوەیش تا ئێستە 985 هاووڵاتی لە كەرنتینن، لە ماوەی رابردوو 1842 پشكنین ئەنجام دراون 166 تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 29ی لە هەولێر و 89 لە سلێمانی و 35 لە گەرمیان و یەكێك لە  دهۆك و 12 لە هەڵەبجە.

هەر لە 24 سەعاتی رابردوودا، 19 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەگەڵ 16 حاڵەتی مردن، پێنج لە هەولێر و 10 لە سلێمانی و یەكێك لە راپەڕین، ئاماری گشتی تووشبوون 2821 حاڵەتە و چاكبوونەوە 1123 حاڵەتە و مردنیش 75 حاڵەتە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل