به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و خراپبوون ده‌چن و هۆكاره‌كه‌یش بۆ خراپیی دۆخه‌كه به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه و خراپیی تاكپارێزی هاووڵاتییان، ئاشكرای ده‌كات كه پێشبینی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ناكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری زۆربوونی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ خۆنه‌پارێزی تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه، رۆژانه به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆر هه‌یه و به‌شێك له هاووڵاتییش له‌وانه‌یه توانای كڕینی ده‌سكێش و ده‌مامكی نه‌بێت.
خۆپارێزی تاک لە ئاستێکی بەرزدانییە، ئەمەیش دۆخەکەی خراپتر کردووە
زیاتر گوتی، خۆپارێزی تاك له ئاستێكی به‌رزدا نییه و كه خواره‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندایه، پێشبینی ناكه‌ین به‌و زووانه دۆخه‌كه باش بێت و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات.
له باره‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه ئه‌و پزیشكه گوتی، هه‌ر فریای ئه‌ونده ده‌كه‌وین و ئه‌ونده‌مان له‌توانادایه، سلێمانی سێ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی تیادایه، ئاسا و سه‌رچنار و شه‌هید ئاسۆن، به هه‌رسێكیانه‌وه 300 قه‌ره‌وێڵه بۆ چاودێری ورد دابنێین، له سلێمانیش 100 بۆ 150 ئامێری تێدایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له سلێمان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، شوین نه‌ماوه، له‌گه‌ڵیدا ستاف و كارمه‌ند و پزیشك دۆخی داراییان باش نییه و ستافه‌كانمان به پزیشكه‌كانیشه‌وه، هه‌ندێكی تووشی كۆرۆنا بوون، ئێسته سلێمانی له دۆخی باش‌دا نییه و كه‌سانێك وا ده‌زانن قسه‌كان بۆ ترساندنه، له كاتێكدا ئێمه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ین كه له ناوماندایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی