پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:10:04:17/06/2020 ‌

مەلا حەمەدەمین گویزڵینگەیی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كۆچی دوایی كرد، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی ئەو كەسایەتییە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە كرد.  

وەك لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت هاتووە، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، مامۆستا مەلا حەمەدەمین گویزڵینگەییم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دەكەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكار و هەڤاڵانی ببەخشێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل