به‌رێوبه‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ر كۆمپانیا و كارگه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی كار بڕه‌خسێنێ ئه‌وه كارئاسانی له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ته‌وه بۆ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی تهمووز، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوبه‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هێڵه‌گشتییه‌كانی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م دایناوه كه سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن و یه‌كێك له‌وانه گرنگیدانه به كه‌رتی تایبه‌ت و كارگه و شوێنه پیشه‌سازییه‌كان.
ئێسته له ڕێی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت هانده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ناوخۆی بۆ كاره‌كان به‌كار بێنن
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته له ڕێی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت هانده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ناوخۆی بۆ كاره‌كان به‌كار بێنن و له‌به‌رانبه‌ردا هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كارگه و كۆمپانیاكان ده‌كرێ.
پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كردبووه‌وه كه داوایان له كۆمپانیاكان كردووه كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڕه‌خسێنن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم