نرخی نه‌وت جگه له‌وه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دابه‌زینی تۆمار كرد، ئه‌مڕۆكه‌یش ڕووی له لێژی كردووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
نرخی نه‌وت له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووه‌وه ڕووی له دابه‌زین كردووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه. نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆكه‌یش ڕووی له لێژی كردووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه شارەزایانی ئابووری پێشبینی دروستبوونی تەنگژەیەكی نوێی ئابووری لە دنیا دەكەن بەر لە كۆتایی ئەمساڵ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکراوه.
یەک بەرمیل نەوتی
برینێت بە 39 دۆلار و 87 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی
ئەمه‌ریکایش بە 37 دۆلار و 18 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه.
ئه‌و دابه‌زینه له كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو نه‌وت تا سه‌رووی 46 دۆلاریش به‌رز بووه‌وه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆنا وایكردووه ئاستی داخوازی هێشتا جێگیر بێت.
دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت وڵاتانی ئۆپێك پڵاس دیسان درێژه به رێككه‌وتنه‌كه‌یان بده‌ن كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ واژوویان كرد و له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه جێبه‌جێیان كرد و بوونه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.