ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
سه‌رباز باڵه‌كى خاوه‌نى زێڕه‌نگرى سه‌رباز بۆ "وشە" نرخه‌كانی لە بازاڕه‌كانى كوردستان ئاشكرا كرد، كه به گشتى بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 380 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 333 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 285 هه‌زار دینار.
شایه‌نى باسه كه دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوە و داخستنی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
پێویسته بگوترێت كه نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری ئەمەریكی: 123.500 دینار.
100 پاو‌ند: 154.500 دینار.
100 یۆرۆ: 143.000 دینار.
100 لیرەی توركی: 16.750 دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی: 5.000 دینارە.
100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 746 لیره‌ی توركییه.