كۆمپانیای ئه‌مازۆن بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لقی كۆمپانیاكه‌ی لێیه، بڕیاره له 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌یش 33 هه‌زار هه‌لی كاری تر له سه‌رجه‌م لق و ناوه‌نده‌كانی له وڵاتانی دنیا ڕابگه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژی كۆمپانیای ئه‌مازۆن به تۆڕی سی ئێن ئێن بزنسی ڕاگه‌یاند، به به‌رده‌وامی پێویستمان به كارمه‌ندی زیاتر و زیاتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان خێراتر ڕاپه‌ڕێنین، مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیشمان به وردی و ڕێكوپێكی دابه‌ش ده‌كه‌ین و له به‌رانبه‌ر هه‌ر سه‌عاتێكی كاركردن بڕی 15 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ده‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیشمان ده‌كه‌ین و ساڵانه‌یش پشووی گه‌شتكردنیان پێ ده‌درێت.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین هه‌لی كاری ڕه‌خساندووه و گه‌شه‌ی ئابووری 300% زیادی كردووه
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، زۆربه‌ی كۆمپانیا و كارگه‌كان و داووده‌زگه‌ی حكوومه‌ته‌كانی دنیایش وه‌ستان و چیتر كاركردن سوودێكی نه‌بوو، چونكه ئیتر هیچ خواست له‌سه‌ر كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان و سه‌ردانكردنی داووده‌زگه‌كان به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌ماوه و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له زۆربه‌ی وڵاتان ڕاگه‌یانرا، له‌و نێوه‌نده‌دا كۆمپانیای ئه‌مازۆن پێچه‌وانه‌ی هه‌مووان زۆرترین قازانجی له‌م دۆخه كرد و زۆرترین هه‌لی كاری ڕه‌خساند، به‌هۆی زۆربوونی خواست له‌سه‌ر داواكردنی كاڵاكان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و گه‌یاندنی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌مازۆنه‌وه بۆ به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كانیان.
پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی
ئه‌مازۆن له ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا 300% به‌رزبووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جیف بیزۆسی خاوه‌نی ئه‌مازۆنیش ببێته یه‌كه‌م تریلیۆنێر له جیهان، چونكه به‌هۆی كۆرۆناوه سامانه‌كه‌ی به خێراییه‌كی بێ‌سنوور و چاوه‌ڕواننه‌كراو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.