سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك ئاشكرای كرد، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێكخراوی ئۆپێك كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ له به‌غدا ساز بكات، كه هاوكات ده‌بێ له‌گه‌ڵ ساڵیادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یش.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، هه‌موو بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپێك له به‌غدا ساز بكرێ، ته‌نیا یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و سازنه‌كردنی له به‌غدا، ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه له عێراق به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشان بكات، ئه‌وا ئه‌سته‌مه ئه‌م بیرۆكه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێ و كۆبوونه‌وه‌كه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه له مانگی ئه‌یلوول بكرێ و كۆرۆنا بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می دواخست
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه له چواری مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر واته مانگی 12ی ئه‌مساڵ ده‌بێ، به فه‌رمیش ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ئۆپێك محه‌مه‌د باركیندۆ كردووه و ئه‌و داوایه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه و سكرتێری گشتی ئۆپێك و زۆربه‌ی وڵاتانی ناو ڕێكخراوه‌كه‌یش لارییان له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیار بوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه دواخراوه، به‌وهۆیه‌وه وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشنیازێكی تری كردووه، تا كۆبوونه‌وه‌كه له چواری دیسێمبه‌ر و له ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئۆپێك له به‌غدا ساز بكرێت.