ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری پێشووی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه قه‌رزه‌كانی عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر و مه‌زنتر ده‌بن و ئێسته‌یش كۆی گشتی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌یشتووه‌ته 134 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له وتارێكی له تۆڕی ئابووریناسانی عێراق
نووسیویه‌تی، كه ئێسته عێراق بڕی 25 ملیار دۆلار قه‌رزی سیادی له سه‌ره و پێویسته له ماوه‌ی 2020 تا 2028 كۆی ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه، ئه‌وانه‌یش قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریسن.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو كه بڕی 12 ملیار دۆلار له كۆی 25 ملیار دۆلار قه‌رزی 2016 له‌سه‌ر حكوومه‌ت ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش قه‌رزی تری زۆر هه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی یانه‌ی پاریس/2004ن، به‌شێكی قه‌رزه‌كان بۆ ساڵی 1990 ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ڕێژه‌ی زیاتر له 80%یان دراوه، كه زۆرینه‌ی قه‌رزه‌كانی كۆنیش هی سعوودیه و كوێت و قه‌ته‌ڕ و ئیماڕاتن، ئه‌مه جیا له قه‌رزه‌كانی پۆله‌ندا و به‌ڕازیل و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی تریش. كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزانه ده‌گاته 43 ملیار دۆلار.
ئاماژه‌ی داوه، كه قه‌رزه‌كانی ناوخۆیش بڕه‌كه‌یان ده‌گاته 60 ملیار دۆلار، ئه‌گه‌ر 43 و 25 و 60یش كۆ بكه‌ینه‌وه ده‌كاته 128 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مساڵیش واته 2020 بڕی شه‌ش ملیار دۆلاری تر قه‌رزكراوه، كاتێك ئه‌و شه‌ش ملیاره‌یشی بۆ زیاد بكه‌ین، كۆی قه‌رزه‌كانی عێراق ده‌گاته 134.4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.