ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 4% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له به‌رانبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دێت، كه مه‌ترسی هه‌یه كه‌نداو بكه‌ن به ئامانج.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت گه‌یشته 69 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و 12 سه‌نت كه ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخه له 17ی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردووه‌وه تۆمار كرا بێت.
كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و مه‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه
هاوكات نرخی نه‌وتی ڕۆژئاوای تێكساس به بڕی 1.68 دۆلار به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 62 دۆلار و 86 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه‌یش به به‌رزترین نرخ داده‌نرێ كه له مانگی ئایار/مایۆی ساڵی ڕابردوو نرخی نه‌وتی ڕۆژئاوای تێكساس تۆماری كرد بێت.
شاره‌زایانی ئابووری ده‌لێن، كه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌وت بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كاروانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داده‌نرێت، مه‌ترسیش هه‌یه ئێران وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه و كار بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و كه‌نداو به تایبه‌تی ڕوو له ئاڵۆزی زۆر بكه‌ن و نه‌وتی كه‌نداو نه‌گاته بازاڕه‌كانی دنیا، بۆیه نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی گرژییه‌كانیش پێشبینی ده‌كرێ نرخه‌كه زیاتر هه‌ڵبكشێت.