له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای ژاپۆنی "هۆندا، تۆیۆتا" بڕیاریان ده‌رگای كارگه‌كانیان له ناوچه جیاجیاكانی چین دابخه‌ن، هاووڵاتییانی ژاپۆنیش كه له‌و كارگانه كارده‌كه‌ن بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره به ئابووری چین بگه‌یه‌نێت و كۆمپانیای تریش هه‌نگاوی هاوشێوه بهاوێژن.
پێشتر هه‌ردوو كۆمپانیای تۆیۆتا و هۆندای ژاپۆنی، هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی
چین، له سێ تا 25ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ده‌وامیان له كارگه‌كانیان كرد به پشوو، ئێسته‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته بڕیاریان داوه تا نۆی مانگی داهاتوو شوبات/فێبرایه‌ر ده‌رگای كارگه‌كانیان به داخراوی بهێڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌یش ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه نه‌گیرێ، به نیازین ئه‌و واده‌یه زیاتر درێژ بكه‌نه‌وه.
كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان چین به‌جێ دێڵن
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، وا به زوویی و ئاسانی چین نه‌توانێ به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ بێ و وڵاتانی جیهانیش ڕێژه‌ی تووشبووانیان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر بكات، له نوێترین ئاماریش حكوومه‌تی چین بڵاوی كرده‌وه، كه تا ئێسته له وڵاته‌كه 132 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سی تریش تووشی هاتوون.
داخستنی ده‌رگای كارگه‌كان و گه‌شتی به لێشاوی سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له چین، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گورزی گه‌وره له گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه بدات، كه پسپۆران و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه پێشبینیان ده‌كرد، بۆ ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی ئابووری چین هێنده به‌رز ببێته‌وه بگات به ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی دنیا و پێش ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته‌وه.