لیرەی توركیا بۆ نزمترین نرخ لە حەوت مانگی رابردوو دابەزی

:: AM:11:14:30/01/2020 ‌

دراوی توركیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە دابەزیندایە و نزمترین نرخی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا تۆمار كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30 كانوونی دووەمی 2020، دۆلاری ئەمەریكا بەرزترین نرخی بەرانبەر لیرە تۆمار كرد و بەگوێرەی XE هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 598 لیرەی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.

نرخی لیرە بەرانبەر بە دیناری عێراقیش دابەزیوە و ئێستە لە خوارووی 20 هەزار و 300 دینار ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

نرخی لیرە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەردۆغان و هەڵگیرساندنی جەنگی جۆراوجۆر لە لایەك و سیاسەتەكانی ناوخۆی لە لایەكی تر دابەزیوە.

لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بوو
نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە لیرە لە  سەرەتای ساڵی 2019 سەرووی 520 لیرە بووە، سەرەتای 2018 بریتی بووە لە 375 لیرە. ئەو نرخە لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 280 لیرە، لە ساڵی 2015 بریتی بووە لە 266 لیرە و لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بووە.

لە شەش ساڵی رابردووەوە تا ئێستە نرخی دۆلار بەرانبەر بە لیرە  سێ هێندە گرانتر بووە و ئەمەش كاریگەریی زۆر خراپی خستووەتە سەر گەشەی ئابووری توركیا.



وشە - سلێمان تاشان