له راپۆرتێكى هه‌ڵسه‌نگاندن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێشبینیی ده‌كرێت له 30 ساڵى داهاتوو نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 180 دۆلار به‌رز بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونى دووه‌م، له هه‌واڵێكدا باس له ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێك ده‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده كراوه و له ماڵپه‌ڕى "ڤیستى" ئابوورى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێشبینییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه
له راپۆته‌كه هاتووه به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2022 ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕى به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌م كێڵگانه نامێنن كه خه‌رجییه‌كانیان كه‌مه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه زۆر ناخایه‌نێ، چونكه پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2050 به‌رهه‌مى نه‌وت 73% كۆى به‌رهه‌مى ئه‌مه‌ریكى پێكده‌هێنێ.
ماڵپه‌ڕه رووسییه‌كه هاوپێچ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه هێڵكارییه‌كى روونكردوونه‌وه‌ى داناوه بۆ ده‌رخستنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت.