تەنگژەی ئابووری دنیا خێراتر لە سەرجەم تەنگژەكانی سەدەی رابردوو ئاسایی دەبێتەوە

:: PM:01:45:17/06/2020 ‌
هەرچەندە كاریگەرییەكانی كۆرۆنا و ئەو تەنگژە ئابوورییەی بە هۆی كۆرۆنا هاتووەتە كایەوە، لە سەرجەم ئەوانە گەورەترە لە 90 ساڵی رابردوو بەرۆكی دنیایان گرتووە، بەڵام بە بۆچوونی ئابووریناسێكی سندووقێكی نێودەوڵەتی دراو، تێپەڕاندنی دۆخەكە ئاسانتر دەبێ چونكە شتێك بە ناوی كەمیی سەرمایە نییە.

گیتا گۆپیتا پسپۆڕی ئابووری لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو ئاشكرای كرد، تەنگژەی دارایی و پاشەكشەی ئابووری دنیا كە بەهۆی كۆرۆنا هاتووەتە كایەوە، لە سەرجەم تەنگژەكانی تری 90 ساڵی رابردوو گەورەتر بوو.

ئەو كە ئابووریناسێكی ناسراوە پێشبینی كردووە، دۆخی ئابووری و كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەمە زیاتر بێت كە باس دەكرێ. لە ساڵی 1930 تەنگژەیەك لە دنیا دەستی پێ كرد كە بە "بێهوایی گەورە" ناسرابوو، بەڵام ئەوەی 2020 بە كەرەنتینی گەورە ناسراوە و تەنانەت توانیویەتی ئەو ئابوورییە پێشكەوتووەی دنیا بە تەواوی بخاتە ژێر كاریگەریی خۆیەوە.

بەگوێرەی مێهرنیوز، ئابووریناسەكە پێی وایە ئەو ژمارانەی لەسەر پاشەكشەی ئابووری بڵاو دەكرێنەوە، كەمترن لەو رێژەیەی بڕیارە بەربینگی ئابووری دنیا بگرێت.
بەشی خزمەتگوزاری لە دنیادا بەراورد بە بەشی بەرهەمهێنان زیانی زۆرتری بەركەوتووە

وەك زیاترخستیەڕوو، بەشی خزمەتگوزاری لە دنیادا بەراورد بە بەشی بەرهەمهێنان زیانی زۆرتری بەركەوتووە، ئەم جۆرە تەنگژەیەش لەوانەی پێشتر جیاوازە كە كەمیی قەبارەی سەرمایە وایكردبوو لە كەرتی بەرهەمهێنان كێشەی گەورە بێتە كایەوە.

ئەوەی ئەم ئابووریناسە پێی گەشبینە ئەوەیە، ئەم تەنگژەیە بە پێچەوانەی تەنگژەكانی تر لەگەڵ ئاساییبوونەوەی باری داخوازی شتومەك لە ئاستی دنیادا خێراتر دۆخی ئابووری ئاسایی دەبێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان