به‌رپرسان و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق پلان و هه‌نگاوی ڕژدی بۆ چاكسازی هاوێشتووه و به‌رده‌وامیشه له كاره‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یشدا، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بوونه‌ته گه‌وره‌ترین كۆسپ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاكسازی، چونكه به‌هۆی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی، سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌وان به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێ و ئه‌وانیش دژی ئه‌وه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌یانه‌وێ حكوومه‌ت به شكستخواردوو وێنا بكه‌ن و به فه‌رمیش ئه‌و بۆچوونه ڕاناگه‌یه‌نن، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ چاكسازی بكات، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ شكستی پێ بهێنن، به‌ڵكو دۆسیه‌كه‌یان به ته‌ناهی كردووه و به‌ستوویانه‌ته‌وه به دژایه‌تی ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی له عێراق، كه له ڕاستیدا ئه‌مه‌یش هه‌نگاوی ڕژدی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ نراوه و ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ده‌ستی به كه‌مكردنه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كردووه، به‌ڵام یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و بیانیش له عێراق نه‌مێنێت، ئه‌وان بیانوو به شتی تره‌وه ده‌گرن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستیانه حكوومه‌ت ناچار بكه‌ن كه ده‌ست بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی نه‌بات و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌وان وشك نه‌كات، بۆیه به به‌رده‌وامی مووشه‌ك و كاتیۆشا ئاراسته‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كان ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسا بمێننه‌وه و هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی بزانن، ئه‌نجامی بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ یاسا و ڕێسا و فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌ستیان به مووشه‌كبارانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بنكه‌كانی سه‌ربازی و كاروانی كۆمپانیاكانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردووه و هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و حكوومه‌ت له پرۆسه‌ی چاكسازی په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا بیانووه و میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن
به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌رچه‌ند حكوومه‌ت بڕیاری ڕژدتر و بوێرانه‌تر له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی بدات، لایه‌نه چه‌كداره‌كان گرفتی گه‌وره‌تر و كێشه‌ی زۆرتر دروست ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وه‌ك فشارێكی ژێر به ژێر و شه‌ڕێكی شاراوه‌یه كه له نێوان حكوومه‌ت و میلیشیاكانی ئێران له عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌ر كاتێك حكوومه‌ت بڕیار و فه‌رمانێك ده‌ربكات كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه بێت، ئه‌وا ده‌ست به هێرش و مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی سه‌ربازی و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌ن، هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن تا له دژی حكوومه‌ت خۆپێشاندان بكه‌ن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ده‌یانه‌وێ توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێ و ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وان له‌و دۆخه‌دا ده‌توانن زۆرترین قازانج بكه‌ن و سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان فره‌جۆرتر و زیاتر بكه‌ن و به ویستی خۆیان باج و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌ربگرن و بگرن و بكوژن و ببڕن.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه له‌وكاته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتن بوو دیداری له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بوو، به پشتیوانی ئه‌و میلیشیایانه و به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی، بۆ یه‌كه‌مجار هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاسایش به ناوی جی فۆر ئێس كه كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆمبیان به‌سه‌ر باره‌گه‌ی كۆمپانیاكه به‌ردایه‌وه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروست كرد، هه‌رچه‌نده دۆسیه‌كه به شاراوه‌یی هێلرایه‌وه، به‌ڵام له به‌سڕه ئه‌وان گرژی و توندوتیژی زۆریان دروست كرد.
ئامانجی سه‌ره‌كیان ڕێگرییه له جووڵاندنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان
چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئێسته كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆمبێكی چێنراوی پێدا ته‌قییه‌وه، له‌وكاته‌ی خه‌ریكبوو خۆراك و پێویستی بۆ خه‌ڵكی مووسڵ ده‌برده شاره‌كه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارانه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، چونكه تیرۆریستان بچووكترین چالاكیش ئه‌نجام بده‌ن، به‌رپرسیاریه‌تی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و تاوانانه به شاراوه‌یی ده‌هێلرێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه میلیشیاكان له پشتی ئه‌و كاره‌وه‌ن.
ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری عێراق له‌وباره‌وه بۆ "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، پێنج گرووپ له پشتی ئه‌و كرده تاوانكارییانه‌وه‌ن كه ئه‌وانه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه بریتین له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌وانه ئاژاوه و ئاڵۆزی و هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ حكوومه‌تیش ڕوون بووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسیاریه‌تی زۆری كرده‌كانی كاتیۆشا و ئاڵۆزی و ئاژاوه دروست كردن، له‌لایه‌ن ئه‌و پێنج گرووپه میلیشیایه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن.
به‌رپرسان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق ڕوو ده‌دات، شه‌ڕێكی تره، به‌ڵام به شاراوه‌یی و به ئامرازی تر جیا له چه‌ك ئه‌نجام ده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی میلیشیاكان به‌سه‌ر حكوومه‌ت زاڵ بێت، چونكه به پێچه‌وانه‌وه میلیشیاكان باش ئه‌وه ده‌زانن، كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌هێز بێت، كۆتایی به‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌هێنێت له عێراق.