له گرتووخانه‌ی ناسرییه‌ی عێراق 21 گومانلێكراوی كه‌یسی تیرۆر له سێداره دران، ئه‌وان به تاوانی به‌شداری له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا گیرابوون، به‌وه‌ش عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین له سێداره‌دانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، پله‌ی چواره‌می هه‌یه.
لە ماوەی ئەمساڵ دا زیاتر لە 106 گیراو لە سێدارە دراون
.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له
راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ی توندی رووبه‌ڕووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كردووه‌ته‌وه و دۆخی عێراق به مه‌ترسیدار ده‌زانێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌زاران گیراوی تر له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی سزای كوشتنیانن.
له‌دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نوێ له عێراق له ساڵی 2005ه‌وه، سه‌رۆك كۆماری عێراق هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دانی واژوو نه‌ده‌كرد و به‌مه‌ش عێراق له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین سزای له سێداره‌دانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاوی كردبوو، به‌ڵام له‌دوای نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی و به تایبه‌ت له سێ ساڵی رابردوودا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ لە ریزبەندەکەدا عێراق بگاتە پلەی سێیەم
.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق، سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقیدا بسه‌پێت، ده‌بێ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته واژوو بكرێت، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له عێراق پشكی كورده و له ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆك كۆماری، مام جه‌لال هیچ سزایه‌كی له سێداره‌دانی واژوو نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی پابه‌ندی ئه‌ندامێتیی بوو له رێكخراوی ئاشتی جیهانی.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی سیمایه‌كی دیموكراتی دابوو به عێراق و له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی وڵاتانی "سێداره" دووری خستبووه‌وه و هاوته‌ریبی زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراتی دنیای كردبوو.
به‌ڵام له‌دوای نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی، جارێكی تر عێراق گه‌ڕایه‌وه ساڵانی پێش 2003 و ته‌نیا له ساڵی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سزای له‌سێداره‌دانی زیاتر له 100 گیراوی عێراقی په‌سند كرد و سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
بە هەزاران گیراو لە گرتووخانەکانی عێراق دا چاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزای کوشتنیانن
.
شه‌وی رابردوویش له گرتووخانه‌ی ناسرییه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 21 گیراو كه گومانی به‌شدارییان له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی عێراق لێ ده‌كرا، جێبه‌جێ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی عێراقی به ئاژانسی فڕانس پرێسی راگه‌یاند، دوای په‌سندكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 21 گیراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له گرتووخانه‌ی ناسرییه 21 گومانلێكراوی تیرۆر له سێداره دران.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دوای ئێران و چین و سعوودیه، عێراقی خستووه‌ته ریزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین سزای له سێداره‌دانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، نیگه‌رانی خۆی له‌وه پێشان داوه كه به هه‌زاران گومانلێكراوی تیرۆر له‌و وڵاته له سێداره بدرێن.
ئه‌و رێكخراوه پێی وایه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سێداره ده‌درێن تاوانه‌كه‌یان تیرۆر نییه و نه‌یاری سیاسین، به‌ڵام به پاساوی ماده‌ی تیرۆر یاسای عێراقی تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له تیرۆریستان له سێداره ده‌درێن.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌سێداره‌دان له سێ ساڵی رابردوودا، عێراق رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆری رێكخراوه مرۆییه‌كان و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه رێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته‌وه. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ساڵی 2019 زیاتر له 100 گیراوی عێراقی له سێداره دراون.
به‌پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له پێش كۆریای باكوره و له‌و ریزبه‌ندییه‌دا چین له پله‌ی یه‌كه‌مه و ئێران پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی داگیر كردووه، سعوودیه له پله‌ی سێیه‌م دێت و عێراق گه‌یشتووه‌ته پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین سزای له سێداره‌دانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتریش له راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق به‌هۆی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی ئه‌و رێكخراوه بووه‌وه، دۆخی له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته‌دا به ناخهه‌ژێن و مه‌ترسیدار وه‌سف كرابوو.
له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2011، میلیشیا شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته به پاڵپشتی ئێران، ورده ورده ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دادوه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا گرت و ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌وه به‌غدا پێوه‌یان پابه‌ند بوو، له سه‌رجه‌میان پاشگه‌ز بووه‌وه.
به‌پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مساڵ عێراق له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا پله‌یه‌كی تر داده‌به‌زێت و ده‌چێته ریزی سێیه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین سزای له سێداره‌دانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، تا ئێسته زیاتر له 106 گیراو له ماوه‌ی ساڵی 2020 له سێداره دراون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ده‌یان گیراوی تر تا مانگی داهاتوو له سێداره بدرێن.