به‌هۆی گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات، خه‌ریكه ئه‌و خواردنه له‌سه‌ر سفره‌ی هاووڵاتییانی چینی مامناوه‌ندیش هاوشێوه‌ی كه‌مده‌رامه‌تان نه‌مێنێت . سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزێڕانی موكریان ده‌ڵێ، دۆخی رۆژهه‌ڵات له ناوچه‌كانی تری ئێران خراپتره.
نرخی یەک کیلۆ گۆشت 205 هەزار تمەنە
.
راپۆرتی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌باره‌ی هه‌ڵاوسانی نرخ له‌و وڵاته ده‌ری ده‌خات، رێژه‌ی به‌كارهێنانی گۆشتی سوور له‌ناو چینی مامناوه‌ندی ئێرانی، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و به‌هاكه‌شی رۆژ له دوای رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیرنا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، به‌كارهێنانی گۆشتی سوور له ئێران به شێوه‌یه‌كی خێرا رووی له داكشانه، ئه‌وه له كاتێكدایه خۆراكه جێگره‌وه‌كانیشی وه‌ك مریشك كه خه‌ڵك به‌هۆی نرخه‌كه‌یه‌وه له‌بری گۆشتی سوور ده‌یانكڕی، نرخه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی 100٪ به‌رز بووه‌ته‌وه.
خێزانە هەژارەکان زیاد لە ساڵێکە نەیانتوانیوە گۆشت بکڕن
.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو كڕینی گۆشتی سوور له ئێران به رێژه‌ی 36٪ دابه‌زیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی برنج له‌و وڵاته به رێژه‌ی 18٪ كه‌می كردووه.
ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌ڵاوسان له ساڵی 2020 بووه و هه‌ر به نرخی ساڵی رابردوو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان كردووه، ئاژانسی ئه‌وروپای ئازاد نووسیویه‌تی، به ره‌چاوكردنی نرخی هه‌ڵاوسان له ساڵی 2020 ده‌توانین بڵێین، كڕینی گۆشتی سوور له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئێرانه‌وه به رێژه‌ی 65٪ دابه‌زیوه.
مەترسی ئەوە هەیە خەڵک لە رۆژهەڵات تووشی بەدخۆراکی ببن
.
عه‌لی ئابادیان سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزێرانی موكریان بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی له ئێران دروست بووه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی دووره‌په‌رێزی و نه‌بوونی هه‌لی كار، چه‌ند هێنده قورستره.
ئابادیان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئێسته له‌گه‌ڵ هه‌ر كرێكار یان جووتیار بدوێی، یه‌كه‌م شت كه بۆت باس ده‌كات ئه‌وه‌یه، شه‌ش مانگ زیاتره نه‌متوانیوه گۆشت و مریشك بۆ ماڵباته‌كه‌م بكڕم، ئه‌وه له‌كاتێكدایه دۆخی جووتیاران له كارمه‌ندانی حكوومه‌ت، به‌تایبه‌ت مامۆستایان زۆر باشتره.
سه‌ره‌تای ساڵی 2020 یه‌ك كیلۆ گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی ئێران به 52 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی بۆ 205 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه و یه‌ك كیلۆ مریشكیش له شه‌ش هه‌زار تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار تمه‌ن.
ئابادیان روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كرێكارانه‌ی به رۆژانه كار ده‌كه‌ن، ره‌نگه زیاتر له ساڵێك بێت نه‌یانتوانیبێت مانگانه یه‌ك كیلۆ گۆشت بۆ ماڵباته‌كانیان ببه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له مانگێكدا بتوانن 15 رۆژی كار په‌یدا بكه‌ن، ئه‌وا خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن، رۆژانه‌ی كرێكارێك 70 هه‌زار تمه‌ن بێت، چۆن به ملیۆنێكی مانگانه ده‌توانێ پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی دابین بكات و گۆشتیش بكڕێت، ئینجا ئه‌گه‌ر كرێچیش بێت ئه‌وا هێنده‌ی تر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
به‌پێی راپرسییه‌ك كه ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆی ئێران ئه‌نجامی داوه، زیاتر 10٪ی دانیشتووانی ئێران گوتوویانه، زیاتر له یه‌ك ساڵه گۆشت و مریشكیان نه‌خواردووه.
ئه‌و راپرسییانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناكرێن، به‌ڵام دۆخی ئابووری و بازاڕی كار له رۆژهه‌ڵات، له‌چاو ناوچه تورك و فارسنشینه‌كان په‌ڕاوێز خراوه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی داهاتیان رۆژانه‌یه.
ده‌ستفرۆشێكی بازاڕی سه‌ر به‌رداشی مهاباد بۆ "وشه" ده‌ڵێ، په‌یداكردنی بژێوی رۆژانه تا دێت ئه‌سته‌متر ده‌بێت، حه‌سه‌ن شتاب كه مانگی ئاب له راپۆرتێكی "وشه" دا به‌شداری كردبوو، ئه‌وكات باسی له‌وه كرد كه ماڵباته‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانن له مانگێكدا سێ ژه‌م گۆشت بخۆن، به‌ڵام ئێسته ده‌ڵێ، نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشت بۆ چوار هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی یه‌ك ژه‌میشمان نه‌ماوه.
ئه‌وه ته‌نیا نرخی گۆشت نییه به‌و ئاسته به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پێداویستییه خۆراكییه‌كان له ئێران نرخیان بۆ چه‌ند هێنده هه‌ڵكشاوه و نرخی جلوبه‌رگ و ئاو و كاره‌با و غاز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی رۆژانه پێویستن، گران بوون.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزێرانی موكریان كه یه‌كێتییه‌كی ناحكوومییه، دۆخه‌كه به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، ته‌نگژه‌ی خۆراك و دۆخی ناله‌باری ئابووری خه‌ریكه هاووڵاتییان تووشی به‌دخۆراكی ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ییه‌وه ده‌توانێ شوێنه‌واری نه‌رێنی و قووڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌جێ بهێڵێت.