كاتێك بیر له كه‌سانی دانا و وریا له‌م سه‌رده‌مه ده‌كه‌ین، ئیلون ماسك یه‌كێكه له زیره‌كترینه‌كانی ئه‌م چه‌رخه و زۆرێك له خه‌ڵكی دنیای به كاره‌كانی سه‌رسام كردوه، ئه‌و زانیاری و زانینێكی بێ سنوور و زۆری هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندانی تر كه كاتێك كۆمپانیاكانیان ده‌گه‌یه‌نن به لووتكه ده‌ست به پشوودان ده‌كه‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌یشیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام ماسك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه تا ئێسته خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكانیه‌تی و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌رده‌وام خۆی فێر ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات، نهێنییه‌كه‌یش ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی خێرا فێربوونی هه‌ر بوار و هه‌ر زانستێك كه مرۆڤ بیه‌وێت.
بۆ فێربوونی هه‌ر زانست و بوارێك پێویسته وه‌ك دره‌ختێك سه‌ره‌تا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بزانن و له هزرتان دایبنێن
ئیلون ماسك له ساڵی 1971 له باشووری ئه‌فریقا له دایكبووه و چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له ته‌مه‌نی 20 ساڵی كۆمپانیای زیپ 2ی دامه‌زراند و دواتر به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشتییه‌وه و پاشان كۆمپانیای ئێكسی دانا و دواتر ئێكس سپه‌یس و دواجاریش كۆمپانیای تێسلا مۆتۆرزی دانا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و بزوێنه‌ری پێشكه‌وتوو و به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێ كه له ته‌مه‌نێكی كورتدا گه‌یشتووه‌ته لووتكه و زۆرترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ی نهێنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی، ئیلون
ماسك ده‌ڵێ، زۆر ئاسانه و نهێنییه‌كه ته‌نیا بریتییه له فێربوون، به‌ڵام جۆر و شێوازی فێربوونیش ڕۆڵ ده‌گێڕێت، بۆیه پێشنیاز ده‌كات كه نهێنییه‌كی ژیانی خۆی ئاشكرا بكات، كه بریتییه له فێربوونی هه‌ر بوار و زانست و شتێك كه مرۆڤ بیه‌وێ به خێراترین شێوه، بۆ ئه‌مه‌یش ئیلون دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی دیارییكراوه.
ئه‌و سه‌رمایه‌دار و داهێنه‌ر و ئه‌ندازیاره مه‌زنه باس له دوو بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی فێربوون ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كه‌میان بریتییه له فێربوون له‌سه‌ر شێوازی دره‌خت، كاتێك مرۆڤ ده‌یه‌وێ فێری شتێك بێت، ده‌یه‌وێ كاتی زۆر كه‌م بخایه‌نێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به‌ده‌ستی بهێنێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه نه‌توانێ به ته‌واوی فێر ببێ و به‌سه‌ر ئه‌و بواره‌ی كه خواستی لێی هه‌یه زاڵ ببێت.
ئه‌وانه‌ی له فێربوون ده‌وه‌ستن ده‌بن به كارمه‌ند و ئه‌وانه‌یشی به‌رده‌وامن ده‌بن به داهێنه‌ر
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ فێربوونی هه‌ر بوارێك بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له ڕیشه و بنچینه‌كه‌ی، وه‌كچۆن دره‌ختێك سه‌ره‌تا ڕه دروست ده‌كات، ئنجا قه‌د و چڵ و گه‌ڵا و به‌هێز ده‌بێت، پێویسته بۆ فێربوونیش هه‌مان ڕێگه بگرینه‌به‌ر، به دڵنیاییه‌وه زۆرینه ده‌یانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ لق و چڵ و پۆپ و به‌رهه‌م به‌ده‌ست بهێنن، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌گێگی تۆكمه و قه‌دێكی به‌هێزیان هه‌بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆرینه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه بۆ فێربوون ته‌رخانمان كردووه، به فیڕۆ بڕات، به‌ڵام كاتێك سه‌ره‌تا ڕه‌گی زۆر و به‌هێز ده‌چێنین و قه‌دێكی ئه‌ستووری لێ به‌رهه‌م دێ و قه‌دێكی به‌هێزیش لقی زۆر و گه‌ڵا و گوڵ و به‌رهه‌می یه‌كجار زۆرتر ده‌دات به ده‌سته‌وه، چونكه دره‌خته‌كه به‌هێزه هیچ ڕه‌شه‌بایه‌ك نایهه‌ژێنی و نایكه‌وێنێت، بۆیه به به‌رده‌وامی ده‌مێنێته‌وه و به‌رهه‌ممان پێ ده‌دات.
بنه‌مای دووه‌م بریتییه له به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه فێری ده‌بیت، كاتێك ده‌ته‌وێ دره‌ختی زۆرترت هه‌بێت، ده‌بێ بواری تر بخه‌یته ناو هه‌مان ئه‌و دره‌خته‌ی كه سه‌ره‌تا هه‌ته، واته لقێكی بچووك بهێنێ و له دره‌خته‌كه كاری قه‌ڵه‌می بۆ بكه‌یت، كه ئه‌مه وا ده‌كات، دره‌خته‌كه‌ت ببێته فره به‌رهه‌م و چه‌ندان جۆره گوڵ و به‌رهه‌م به‌ده‌سته‌وه بدات. ئه‌گه‌ر بته‌وێ دره‌ختێكی تر له ته‌كییه‌وه دروست بكه‌یت، ئه‌وا هێز و وزه‌ت ئاگه‌داری دره‌ختی یه‌كه‌م نابێ و وشك ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌میشه زانیارییه نوێكان به دره‌ختی یه‌كه‌مه‌وه ببه‌ستییه‌وه، هه‌موو شتێكی نوێش كه فێری ده‌بیت بیبه‌سته‌وه به‌شتێكه‌وه كه له لات خۆشه‌ویسته و دووباره ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان به‌یه‌كه‌وه نه‌لكێنین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنینه‌وه و فێری ده‌بیت له گوێچكه‌یه‌ك ده‌چێته ژووره‌وه و له‌مه‌ی تر دێته ده‌ره‌وه و هیچ سوودی نابێت.
له كۆتاییدا ئیلون ماسك ده‌ڵێ، زانین و زانست شتێك نییه ده‌ستی لێ به‌ربده‌ین و كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وام بخوێنینه‌وه، چونكه پرۆسه‌ی زانین و فێربوون بێ كۆتایی و بێ سنووره، هه‌ركات بوه‌ستین ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یشیزانین له‌یادمان ده‌چێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و بواره و زانسته‌ی ده‌ته‌وێ لێوه‌ی فێر بیت، به به‌رده‌وامی كتێبی له‌سه‌ر بخوێنیته‌وه و كاتی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، ئه‌مه وا ده‌كات، به خێرایی پێش بكه‌ویت و جیاواز بیت له كه‌سانی تر كه له هه‌مان بوار خوێندوویانه و فێربوون، ئه‌مه وا ده‌كات تۆ خێراتر سه‌ركه‌وتوو بیت، ئه‌وانی تر ببن به كارمه‌ند له كۆمپانیایه‌ك، به‌ڵام تۆ ده‌بیت به ڕێبه‌رێك بۆ بیرۆكه و داهێنانی نوێ.