دابه‌زینی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا به ته‌واوی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و زۆربوونی هه‌ژموونی هه‌ده‌په و حزبه‌كه‌ی داودئۆغلۆ و عه‌لی باباجان به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیایش، ترسی زۆری له دڵی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دروست كردووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، ئه‌ردۆغان بۆ خۆشیرینكردنه‌وه‌ی لای ده‌نگده‌رانی كورد، جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕابگه‌یه‌نێت، تا زۆرترین جه‌ماوه‌ر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به مسۆگه‌ری بباته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب نیوز كه به زمانی ئینگلیزی ده‌وه‌شێنرێ بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان كورد و حكوومه‌تی توركیا، جارێكی تر هاتووه‌ته به‌رباس و میدیاكان و به‌رپرسان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ردوولایش خه‌ریكی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازین بۆ دروستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه، به‌ڵام دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پێشوو، كورده‌كان به گومانن و ترسیان هه‌یه كه ئه‌ردۆغان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جارێكی تر ئه‌و پرۆسه‌یه كارا بكاته‌وه و دوای زۆربوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و نه‌مانی ترسیشی له شكستهێنان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، جارێكی تر كورد په‌راوێز بخاته‌وه و ده‌ست به گرتن و دوورخستنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له وڵات بكات.
پێشتر به ده‌سپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان له 2013 پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌ستی پێكرد و هه‌نگاوی زۆرباشی بڕی، به‌ڵام دواجار به‌هی كوشتنی دوو پۆلیسی توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه له ناوچه‌ی جیلان پنار له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئاگربه‌ست كۆتایی هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی به هێرش و په‌لاماردان كرده‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی تری كورد كه كاری سیاسی ده‌كه‌ن به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و دۆخه‌یان كرد، توركیایش ئه‌مه‌ی كرد به بیانوو و سه‌ر له‌به‌ری پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و هێرش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و كورده‌كان به لێشاو ده‌گیران و ده‌خرانه گرتووخانه‌وه، پێدانی مافی قسه‌كردن و خوێندن به زمانی كوردی ته‌نیا بۆ په‌كه‌كه نه‌بوو، بگره بۆ هه‌موو كورد بوو له توركیا، كه به‌شی زۆریان هاوڕای په‌كه‌كه نین، به‌ڵام توركیا ئه‌مه‌یشی قه‌ده‌غه كرد و ته‌نانه‌ت له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت گه‌نجێكی كورد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوێی له سترانی كوردی گرتووه، شه‌هید كرا، جیا له‌وه‌ی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌موو ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رهه‌م هێنرا، گه‌ڕێنرایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا و زۆر له پێشتر خراپتریش بووه‌وه.
جه‌ماوه‌ری ئه‌كه‌په زۆر كه‌می كردووه و ئه‌ردۆغان به‌م هه‌نگاوه ده‌یه‌وێ ده‌نگی كورد بۆ خۆی به‌رێته‌وه
زۆرێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه كۆتاییهێنان به
پرۆسه‌ی ئاشتی یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خودی ئه‌نكه‌ره و حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان بوو، چونكه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه پارتێكی كوردییه له توركیا كاری سیاسی ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ڵبژاردنی 2015 توانی به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت و زیاتر له 80 كورسی په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌ردۆغان و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی هاوپه‌یمانی قبووڵكراو نه‌بوو، بۆیه پرۆسه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
كورد زیاتر له 20%ی دانیشتووانی توركیا پێك ده‌هێنێت و پێشتر چه‌ندان ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ڵبژاردنی 2023ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه و بڕیارده‌ری كۆتایی ده‌نگی كورد ده‌بێت، واته هه‌ر كاندیدێك ده‌نگی كورد مسۆگه‌ر بكات، سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ئێسته كه ڕۆژ دوای ڕۆژ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی ڕوو له دابه‌زین ده‌كات، شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ، به دروستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌ش جارێكی تر ده‌نگی كورد هه‌ڵخه‌ڵێتێنێته‌وه، تا بتوانێ ببێته‌وه سه‌ركۆماری توركیا.
ساموێل رامانی شرۆڤه‌كاری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئۆكسفۆرد دووپاتی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی زۆر و ناكۆكی فره‌وان، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره هه‌وڵ ده‌دات جارێكی تر پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان توركیا و پارتی دیموكراتی گه‌لان دروست بكاته‌وه، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه گفتوگۆ ناكات و ئامانجیه‌تی هه‌ده‌په بخاته نزیكی خۆیه‌وه و ده‌نگه‌كانی ئه‌وان بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكات.
پرۆسه‌كه كاتی ده‌بێ و دوای هه‌ڵبژاردنی 2023 جارێكی تر ده‌ست ده‌كاته‌وه به دژایه‌تی كورد
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی ئه‌ردۆغان له حكوومه‌ت و حزبه‌كه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ ڕووه میانڕه‌وه‌كه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه و دوور كه‌وێته‌وه له هێنانه پێشه‌وه‌ی توندڕۆ و تاكڕۆكان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌نگده‌ران به گشتی ڕابكێشێته‌وه، بۆیه وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی توركیا و چه‌ندان به‌رپرسی تری گۆڕی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوو گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌تر له نێو حكوومه‌ت و حزب و سیاسه‌تی توركیا دروست ببێت، كه یه‌كێك له‌وانه‌یش ده‌ستكردنه‌وه‌یه به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.