كیشوه‌ره پیره‌كه، ئه‌مه ناسناوێكه كه زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و توێژه‌ر و پسپۆران بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌كاری ده‌هێنن، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی هاووڵاتییان و كه‌می وه‌چه‌خستنه‌وه و شوێنگره‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێشوو كه ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، نیكۆلاس گایلی له‌وباره‌وه بابه‌تێكی له گۆڤاری فۆرێن پۆلسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وروپییه‌كان پلانی ستراتیجییان هه‌یه و به وه‌رگرتنی به‌رده‌وامی په‌نابه‌ر و سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له وه‌چه‌خستنه‌وه ده‌توانن ته‌رازووه‌كه هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه و كیشوه‌ره پیره‌كه ڕزگار بكه‌ن.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، هه‌رچه‌ند ترس و گومانی زۆر هه‌یه له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، چونكه به‌شێك له سیاسه‌تكار و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا له‌و بڕوایه‌دان زۆربوونی ژماره‌ی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه، داهاتی تاك ڕوو له كه‌مبوون بكات، به‌ڵام داتاكانی به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا وایكردووه پشت له‌و ترس و گومانانه بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر زۆربوونی خه‌ڵك كه‌مێك گوزه‌رانی خه‌ڵك قورس بكات، ئه‌وا ده‌سته‌وه‌ستانبوون به دیار پیربوون و نه‌بوونی ده‌ستی كار ئه‌وروپا به‌ره‌و له‌ناوچوونێكی یه‌كجاره‌كی ده‌بات.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، كه ئه‌وروپا پێویستی به خوێنی نوێیه، گفتوگۆی به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ده‌نگه‌كان له دژایه‌تیكردنی هاتنی په‌نابه‌ران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست ناكات، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كان ئه‌و بڕیاره‌یش بده‌ن، به‌ڵام كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان پێویستیان به ده‌ستی كاره و كاریگه‌ری ته‌واویان له‌سه‌ر بڕیاری حكوومه‌ته‌كان هه‌یه و ده‌توانن فشاری گه‌وره دروست بكه‌ن، هه‌مووانیش ئه‌وه به ڕوونی ده‌زانن كه ئه‌وروپا پێویستی به په‌نابه‌ری زیاتر و وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی زۆرتره، بان كی مون سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له برۆكسل ساڵی 2015 به ڕوونی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه ئه‌وروپا پێویستی به په‌نابه‌ره و ئه‌مه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن، جیا له‌وه‌ی كارێكی مرۆیی گه‌وره‌یه كه خه‌ڵك له ناوچه‌كانی جه‌نگ و كاره‌سات ڕزگار ده‌كه‌ن، هاوكات پێویستییه‌كانی خۆیشیان بۆ ده‌ستی كار و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له داهاتوویه‌كی نزیك به په‌نابه‌ران پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێسته وڵاتانی ئه‌وروپا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نییه، به‌ڵكوو بژاركردنیانه، یه‌كێك له گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران بریتییه له نه‌بوونی زانیاری ورد له‌سه‌ر ناسنامه‌ی په‌نابه‌ران، به‌هۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له‌لایه‌ن خودی په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌مه‌یش ترسی گه‌وره‌ی لای ئه‌وان دروست كردووه، چونكه نازانن ئه‌وان كێن و به ڕوونی چ نیازێكیان هه‌یه، هه‌رچۆنێك بێ به زانینی ناسنامه‌یان ده‌توانن له ڕێی ئینته‌رپووله‌وه دڵنیا بن كه تاوانباری گه‌وره و تیرۆریست نین، كاتێك له‌مه دڵنیا بن، به جۆرێك له جۆره‌كان خۆشحاڵ ده‌بن به هاتنی په‌نابه‌رانی خاوه‌ن ناسنامه.
هه‌رچه‌ند دژایه‌تی هاتنی په‌نابه‌ران بكه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا چاره‌یه‌كی تریان نییه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كه‌می ده‌ستی كار
پێویستی دووه‌می ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، بریتییه له ده‌ستی كاری شاره‌زا و زانینی زمانی بیانی، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به یاسایی و به فه‌رمی بكه‌ن، له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئاسیا ئه‌وانه‌ی خوازیاری چوون بۆ ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا له‌وێ مه‌رجیان بۆ داده‌نێن، تا زمانی ئه‌و وڵاته بخوێنن، پێویسته ئه‌وانه‌یشی كه داوای ڤیزای په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن، بڕوانامه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌و بوارانه‌یان هه‌بێ، كه وڵاته‌كه پێویستی پێیه‌تی، هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه به‌م شێوازه ده‌توانن هه‌م ترسی تێكچوونی ئاسایشی ئه‌وروپایان نامێنێ، هه‌میش ده‌ستی كاری شاره‌زا ڕوو له وڵاته‌كه ده‌كات و له ته‌ك ئه‌وه‌یش پێویستیان به بودجه‌ی گه‌وره نابێ، تا په‌نابه‌ران له‌سه‌ر زمانی وڵاته‌كان مه‌شق پێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری كۆكن ڕێكخستنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی
به‌شێكی تری وڵاتانی
ئه‌وروپا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه یاسا و سیاسه‌تی خانه‌نشینی بگۆڕن، كه له ته‌مه‌نی 60 ساڵی خه‌ڵكی خانه‌نشین ده‌كرێن، چونكه كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپا خزمه‌تگوزاری زۆرباشی ته‌ندروستیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش زۆر ته‌ندروستن و له ته‌مه‌نێكی زۆریش چالاك و به‌هێزن، بۆیه ده‌یانه‌وێ مه‌رجی خانه‌نشینی تا نه‌خۆشبوون و كه‌وتنه سه‌رجێگا هه‌ڵبگرن، یان به‌لای كه‌م 10 ساڵی تری بۆ زیاد بكه‌ن، چونكه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته، ده‌ستی كار ڕوو له كه‌مبوونه و بودجه‌ی خانه‌نشینیان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆرتره، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، داهاتی وڵاته‌كه به‌شێكی به‌رچاوی بۆ خانه‌نشینان بچێت، له كاتێكدا به‌شێكیان ته‌ندروستن و ده‌توانن كار بكه‌ن.
لایه‌نێكی تر بریتییه له به‌شداریپێكردنی زیاتری ژنان و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌تریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت، به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه ئه‌وروپییه‌كان دایانڕشتووه، بۆ ساڵی 2060 ڕێژه‌ی ده‌ستی كار بۆ 40 ملیۆنی تر زیاد ده‌بێ، كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌یش ده‌رچوونی په‌یمانگه‌كانی كار و پسپۆری بواره‌كان و زانكۆ جۆراوجۆره‌كانن، ئه‌مه‌یش به بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتووی ده‌ستی كار له یه‌كێتیی ئه‌وروپا داده‌نرێت.