كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی 11 خاڵی په‌سند كرد كه به‌پێی بڕیاره‌كه، پشتیوانی له مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران ده‌كات و داوا له سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات پێشێلكارییه مرۆییه‌كانی ئه‌و رژێمه بكاته ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ری "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاری ژماره 752 مانگی رابردوو له‌لایه‌ن تێد دویچ سه‌رۆكی دیموكراتی كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس و جۆ ڤیڵسن ئه‌ندامی كۆنگرێس له حزبی كۆماریخوازه‌كان، درایه كۆنگرێس و له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌م كه ده‌كاته شه‌وی رابردوو به‌كاتی هه‌ولێر، په‌سند كرا.
پێویستە سەرۆکی ئەمەریکا لە هەموو کۆبوونەوە نێودەوڵەتی و دانوستاندنەکان پێشێلکارییە مرۆییەکانی ئێران بکاتە تەوەرێکی گفتوگۆکانی
پێشتر ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس په‌سند كرابوو و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی كۆنگرێس كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
له‌و پڕۆژه‌یه‌دا باس له‌وه كراوه، ئێرانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا ناڕه‌زایه‌تییان له دژی سیستمی سه‌ركوتكاری ئیسلامی ده‌ربڕیوه و ده‌سه‌ڵات و میلیشیاكانی رژێم، به توندوتیژی و ته‌قه‌كردن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و هه‌زاران هاووڵاتیی سڤیلیان كوشتووه.
كۆمپانیاكان داواكارییه‌كانی رژێمی ئێران بۆ بڕینی هێڵی ئینته‌رنێت ره‌ت بكه‌نه‌وه
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له كۆنگرێس په‌سند كراوه له 11 خاڵدا كۆ كراوه‌ته‌وه. خاڵه‌كانی بریتین:
یه‌كه‌م، كۆنگرێس پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كات بۆ وه‌ستانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نییانه به‌رانبه‌ر رژێمی گه‌نده‌ڵ و زۆرداری ئێران.
دووه‌م، پێشێكلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن رژێمی ئێران به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی و گه‌نده‌ڵی له ڕاده‌به‌ده‌ر و تێكدانی ته‌ناهیی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
سێیه‌م، به‌یاننامه‌ی وڵات و رێكخراوه‌كانی دنیا بۆ پستیوانی له ناڕازییان و خۆپێشانده‌رانی ئێران به‌رز ده‌نرخێنین و پاڵپشتییان لێ ده‌كه‌ین.
چواره‌م، به روونی داوامان له وڵاتان و دامه‌زراوه دیموكراته‌كان هه‌یه پارێزگاری له مافی خه‌ڵكی ئێران بۆ ژیانێكی شیاو و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد بكه‌ن.
پێنجه‌م، داوامان له رژێمی ئێران ئه‌وه‌یه پێبه‌ندی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بێت له‌باره‌ی مافی مرۆڤ و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان، له‌وانه ئازادی خۆپێشاندان و ئازادی میدیایی.
شه‌شه‌م، داوامان له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بۆ دروستكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بدات له به‌شی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، تێیدا پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌رمه‌زار بكرێت و میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بتوانێ چاودێری به‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه مرۆییانه‌ی رژێمه‌وه هه‌بێت.
حه‌وته‌م، حكوومه‌ت هان ده‌دات مۆڵه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ندییه‌كان بۆ ئێران دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه رای خۆیان ده‌ربڕن.
هه‌شته‌م، داوا له كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه داواكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بڕینی هێڵی ئینته‌رنێت و سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆیه‌كانی تری پێوه‌ندی ره‌ت بكه‌نه‌وه.
نۆیه‌م، رێز له مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئێران ده‌گیرێت و پشتیوانی له هه‌وڵی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ری ئازادییه سیاسییه‌كان، كه هۆی بنیاتنانی سیستمێكی سیاسیی ئازاده بۆ هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و دیموكرات.
ده‌یه‌م، پشتیوانی له مافی ئۆپۆزسیۆن و دژبه‌رانی ئێرانی ده‌كه‌ین بۆ گردبوونه‌وه به‌بێ هیچ ترسێك له گیران و توندوتیژی و دادگاییكردنێكیان، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
یازده‌یه‌م، داوا له سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵا ده‌كه‌ین له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هاوكار بن به‌وه‌ی پێشێلكارییه مرۆییه‌كانی رژێمی ئێران ببێت به به‌شێك له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان.
رۆژی هه‌ینی 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 به‌هۆی بڕیاری گرانكردنی به‌نزین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له كۆمه‌ڵێك شاری گه‌وره‌ی ئێران خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستی پێ كرد، رۆژێك دواتر خۆپێشاندانه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێرانی گرته‌وه، خۆپێشانده‌ران له دروشمی گرانییه‌وه داواكانیان گۆڕی بۆ ئازادی و كرانه‌وه و نه‌مانی سیستمی ئیسلامی، سه‌تان به‌نزینخانه و بانك و ئۆتۆمبێلی هێزه ته‌ناهییه‌كان ئاگر دران.
له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و سنه‌یش خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێ كرد و له مه‌ریوان زیاد له 15 هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون، له جوانڕۆیش كوژراو و بریندار گه‌یشته 12 كه‌س، خه‌ڵكی ناڕازی رۆژهه‌ڵات ئاڵای ئێران و وێنه‌ی خامنه‌ییان سووتاند و داوای ئازادی و ژیانێكی سه‌ربه‌ستیان ده‌كرد.
خۆپێشاندانه‌كان زیاد له دوو هه‌فته‌یان خایاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران هێڵی ئینته‌رنێتی بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له‌سه‌ر هاووڵاتییانی بڕی و به زه‌بری چه‌ك و هێز هه‌وڵی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ده‌ست پێ كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕانی هێڵی ئینته‌رنێتی له ئێران به كارێكی قێزه‌ونانه ناو برد و رای گه‌یاند، ئێران پێی وایه به داخستنی ئینته‌رنێت، ده‌توانێ ئه‌و كوشتار و سه‌ركوته له چاوی دنیا بشارێته‌وه كه به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی ده‌یكات.
مانگێك دوای خۆپێشاندانه‌كان، ئاژانسی رۆیته‌رز ئامارێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ده‌ری ده‌خست، زیاد له هه‌زار و 500 هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه كوژراون و زیاد له 70 هه‌زار هاووڵاتیش زیندانی كراون، رۆیته‌رز كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆی خۆپێشاندانه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه تێیاندا سوپای پاسداران به چه‌كی قورس و كۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بێته‌وه.