بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتن به‌ره‌و مۆسكۆ رۆیشت و له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
رووسیا تا ئێستا بە پاریزەوە لەبارەی رێککەوتنەکە لێدوانی داوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "دویچه‌ڤێله" رای گه‌یاندووه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له واشنتنه‌وه به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێ كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ پوتین باس بكات و دانوستاندنی له‌باره‌وه بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ مۆسكۆ، رووسیا ژنێكی ئیسرائیلی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر گیرابوو، ئازاد كرد.
تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ رۆژی سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا پڕۆژه‌ی ئاشتی ئه‌مه‌ریكایان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته روو كه به "رێككه‌وتنی سه‌ده" ناسراوه.
پێشتر رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندبوو، رووسیا پشتیوانی له ئاشتی ده‌كات له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و پێویسته له پڕۆژه‌كه‌دا رۆڵی زیاتر به ئیسرائیل بدرێت، هاوكات رای گه‌یاندبوو كه كرێملن سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌كه‌یه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌مدا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به هه‌لێكی مێژوویی بۆ فه‌له‌ستین ناو برد و رای گه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئورشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه و به‌شێك له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا و گه‌رووی ئوردن به‌فه‌رمی ده‌بن به موڵكی ئیسرائیل، له به‌رانبه‌ردا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی ئیسرائیل داده‌مه‌زرێت و كه‌رتی غه‌زه له گرووپه‌كانی حزبوڵا و حه‌ماس پاك ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێ به ناوچه‌یه‌كی ئارام، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا ددان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌نێت و باڵوێزخانه له‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستین ده‌كات و وه‌به‌رهێنان به به‌های 50 ملیار دۆلار له ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستیندا ده‌كات. تره‌مپ ده‌ڵێ چیتر فه‌له‌ستینییه‌كان پێویستیان به‌وه نابێت به خێر و زه‌كاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی بژین و یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌و وڵاته ده‌ڕه‌خسێنێت.
راگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه پێشوه‌خته تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ركابه‌ره‌كه‌ی به‌نی گانتس سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "شین و سپی" ئیسرائیل كۆ بووه‌وه، هه‌رچه‌ند بڕیار بوو به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام دواخرا بۆ رۆژێك دوای كۆبوونه‌وه‌كه.
تره‌مپ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه به مامه‌ڵه‌ی سه‌ده یان رێككه‌وتنی سه‌ده ناوی هاتووه، پێوه‌ندی به به‌رپرسانی فه‌له‌ستینه‌وه نه‌كردووه و له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، نامه‌یه‌كم بۆ مه‌حموود عه‌باس نووسیوه و تێیدا داوام كردووه ئه‌گه‌ر ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌وه هاوكاریان ده‌بێت.
له‌باره‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا و ئۆرشه‌لیمه‌وه تره‌مپ گوتی، فه‌له‌ستینییه‌كان بێهیوا بوون له‌و هه‌موو پیشنیازه‌ی تا ئێسته پێیان دراوه و جێبه‌جێ نه‌كراون، ده‌بێ له‌و بێهیواییه‌ی رابردوو ده‌ست هه‌ڵگرین. ئێمه له ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا باڵوێزخانه ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ فه‌له‌ستینییه‌ك له ماڵه‌كه‌ی ده‌رناكرێت، ئیسرائیل له‌گه‌ڵ شای ئوردن هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانان بتوانن سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بكه‌ن.
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تیمێكی هاوبه‌ش پێ ده‌هێنن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و رووه و مه‌حموود عه‌باسیش گوتی، ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ته له‌به‌ر ده‌ستت و ئێمه تیمێكمان هه‌یه عاشقی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكان، وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه چه‌نده ئاماده‌یی ئه‌وه‌ت تێدایه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ت بیت.
دوابه‌دوای ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری فه‌له‌ستین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له راموڵا، دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه راگه‌یاند.
عه‌باس گوتی، هیچ پێشنیازێكی نوێ له‌ناو پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا نه‌بوو و هه‌موو ئه‌وانه‌مان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیستبوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌یشدا هه‌ڵوێستی ئێمه هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ئه‌مڕۆیش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆمانین.
"ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیلانه له دژی فه‌له‌ستین و قودس "ئۆرشه‌لیم" بۆ فرۆشتن نییه، هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی به‌بێ قودسمان ناوێت". مه‌حموود عه‌باس وای گوت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا به فه‌رمی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تره‌مپی ره‌ت كرده‌وه گوتی كه ئه‌وه پێشێلكردنی مافی فه‌له‌ستینییه‌كانه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه رای گه‌یاند، ده‌بێ له‌گه‌ڵ رووسیا و به‌ریتانیا دانوستاندن بكرێت و داوای كرد ئه‌و دوو وڵاته هاوكاری پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.