حكوومه‌تى عێراق پلانێكى ته‌ناهیى داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى بكات له هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، چاودێرانی سیاسییش پلانه‌كه به گرنگن نازانن و ده‌ڵێن، ئه‌مه ته‌نیا بۆ هێوركردنه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكایه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هێزێكى ته‌ناهی زۆریان له‌و ناوچانه‌ى به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ژێر كۆنتڕۆڵى میلیشیاكانن، له نموونه‌ى دۆره و ئه‌بودشیر و سه‌یدیه و ناوچه‌ى محه‌مه‌د قاسم. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ له‌م ناوچانه پێشتر چه‌ندان جار سه‌كۆى هه‌ڵدانى ئه‌و مووشه‌كانه دۆزراونه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كراون له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
عه‌بدولمه‌هدى په‌یامێكى مه‌ترسیدارى ئه‌مه‌ریكا به حه‌شدى شه‌عبى گه‌یاندووه
زۆرینه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یش به ته‌واوى ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، له‌وانه میلیشیاكانى نوجه‌با، عه‌سائیب، كه‌تائیبی ئیمامی عه‌لى، سه‌رایای خۆراسانى، سه‌ید شوهه‌دا، حزبوڵاى عێراق، زۆربه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌نیش سه‌ر به ئێرانن.
به‌رپرسانى عێراق دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ رێگرییكردن له هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، چونكه دواجار به‌هۆى ئه‌و هێرشانه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراقى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێرشانه قه‌ده‌غه نه‌كات، ئه‌وا خۆى به‌رپرسى هێرشه‌كان ده‌داته‌وه.
ئه‌م رێكارییه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا، چوار رۆژ پاش دوایین هێرش دێت كه به پێنج مووشه‌ك كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌هۆى ئه‌م هێرشه‌یش چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون كه له باڵوێزخانه‌كه كاریان ده‌كرد. جیا له‌وه‌ى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عادل عه‌بدولمه‌هدى رێسواى هێرشه‌كه‌ى كرد، به‌ڵێنى به ئه‌مه‌ریكاش دا رێكاریى پێویست بگرێته به‌ر بۆ پاراستنى باڵوێزخانه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانه‌وه به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" دراوه، له دوێنێوه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه هێزێكى زۆرى تێدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش چه‌ندان هێزى گه‌ڕۆك له گه‌ره‌كه‌كان دانراون.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هێزانه چاودێرى ناوچه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌تى له كاتى شه‌ودا، تا به‌یانیش به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها بازگه داده‌نێن بۆ پشكنینى ئۆتۆمبیلان به تایبه‌تى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه تواناى هه‌ڵگرتنى سه‌كۆى مووشه‌كیان هه‌یه.
به‌رپرسێكى عێراقى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، له میانه‌ى دوایین پێوه‌ندى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتى پاراستنى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى خستووه‌ته ئه‌ستۆى عادل عه‌بدولمه‌هدى، عادل عه‌بدولمه‌هدیش به‌ڵێنى داوه باڵوێزخانه‌كه بپارێزێت و دواتریش پێوه‌ندى به گرووپه چه‌كداره‌كانى شیعه‌وه كردووه و ئاگه‌دارى كردوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى هیچ هێرشێك نه‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسه عێراقییه‌كه ده‌ڵێ عادل عه‌بدولمه‌هدى هۆشدارى ئه‌وه‌یشى داوه‌ته گرووپه‌كان ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه هێرشیان بكاته‌سه‌ر.
هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدى داواى له فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا كردووه، رێكاریى ته‌ناهى بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌توانرێت هێرش بكرێته سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا. پلانه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق سه‌رنجى زیاتر بده‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر كۆنتڕۆڵى میلیشیاكانى شیعه‌دان. چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى بۆ هێرشه‌كانى پێشوو كراون، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ى مووشه‌كه‌كان له‌م ناوچانه‌وه ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌م پلانه ته‌ناهییه‌ى دانراوه، ناتوانێ رێگرى له‌وه بكات هێرش نه‌كرێته سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له‌وه كاریگه‌رتر ترسى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانه له هێرشى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌حمه‌د عوبه‌یدى شاره‌زا له كاروبارى ته‌ناهى و ئه‌فسه‌رى پێشوو له سوپاى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌م پلانه به كه‌م ده‌زانێن و ده‌بێت ئه‌م پلانه په‌یامێكه گوایه حكوومه‌تى ئێسته رژده له‌سه‌ر پاراستنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، پلانه‌كه له‌م په‌یامه زیاتر هیچى تر نییه.
چاودێرێكى سیاسى: تا به‌غدا به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه بێت هێرشه‌كانى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێ هێرشه‌كانى پێشتر له‌و ناوچانه روویان داوه كه سوپا و پۆلیسى لێییه ته‌نانه‌ت سه‌كۆى مووشه‌كه‌كان و چه‌كداره‌كان به بازگه‌ى پشكنینى هێزه عێراقییه‌كان تێپه‌ڕیون و كه‌س ئه‌وانى نه‌وه‌ستاندووه. ئه‌حمه‌د عوبه‌یدى له ره‌خنه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ "هیچ پلانێك ناتوانێ هێرشه‌كان بوه‌ستێنێ، چونكه له به‌غداى ئێسته میلیشیا له سه‌رباز و پۆلیس به‌هێزتره، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى تیرۆر و رفاندن و هێرشكردن له شاره‌كه هه‌یه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش هه‌ن".
له كۆتایى قسه‌كانیشى دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌ستاندنى هێرشى كاتیۆشا بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێویستى به نێوه‌ندگیرى سیاسى و هه‌ڵوێستى ئێرانه‌وه هه‌یه، نه‌وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ى هێز وچاودێرى میلیشیاكان.