ئه‌نهیدۆنیا یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشه ده‌روونیانه‌ى كه تووشى مرۆڤ ده‌بێت، مه‌ترسى ئه‌و نه‌خۆشییه له‌وه‌دایه مرۆڤ هه‌ست به هیچ چێژێكى ژیان ناكات.
هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك تووشى مرۆڤ ده‌بێت، زیانێكى بۆ جه‌سته یان ئه‌ندامێكى مرۆڤ ده‌بێت، جیا له ئازارگه‌یاندن به مرۆڤه‌كه، نه‌خۆشییه‌كه زیانى جه‌سته‌یى و ژیانیشى بۆ مرۆڤه‌كه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤه نه‌خۆشییه‌كه له ژیان هیوابڕاو نابێت و له ژیان تێده‌كۆشێ، چونكه ژیان چێژێكى زۆرى تێدایه و مرۆڤ هه‌ر وا به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى نابێت. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى ده‌یان كه‌س ده‌زانێ، له‌و جۆره‌ى كه ئه‌ندامى گرنگى جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه، به‌ده‌ست ئازارێكى زۆر و نه‌خۆشى كوشنده ده‌ناڵێن، كه‌چى ده‌ستبه‌ردارى هیوا و ئاواته‌كانیان نابن و ئه‌گه‌ر له سه‌ره مه‌رگیش بێت كۆشش بۆ چێژه‌كانى ژیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه ببێت هیچ چێژێك له‌ژیانى نابینێ
به‌ڵام چى ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ست به هیچ چێژێكى ژیان نه‌كات؟ زانایانى ده‌روونناسى ده‌ڵێن ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كه به ئه‌نهیدۆنیا ده‌ناسرێت " anhedonia" بوارى پزیشكى ده‌روونى ده‌ڵێ "ئه‌نهیدۆنیا بریتییه له نه‌مانى چێژ له تیڕوانینى ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، واته ئه‌و كه‌سه ناتوانێ چێژ به‌ده‌ست بهێنێ له‌و شت و ئه‌زموونانه‌ى كه مرۆڤى ئاسایى چێژیان لێ وه‌رده‌گرێت".
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌رزه‌كار بێت هیچ چێژ له‌وه نابینى كه فێرى لێخۆڕینى ئۆتۆمبیل ده‌بینێت، ئه‌و چێژ له هیچ وه‌رزشێك نابینى. ره‌نگه جیاوازییمان له چێژبینین هه‌بێت، به‌ڵام بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س حه‌ز له یارى تۆپى پێ ده‌كات و هه‌ندێكى تر چێژ له یارى باسكه ده‌بینى، به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌ن سه‌رچاوه‌ى چێژن بۆ مرۆڤ بۆ نموونه حه‌وانه و خواردن و سێكس، كه‌سى تووشبوو به ئه‌نهیدۆنیا ته‌نانه‌ت چێژ له‌و شتانه‌یش وه‌رناگرێت.
جۆره‌كانى ئه‌نهیدۆنیا
هه‌ندێك له شاره‌زایان هه‌وڵیان داوه ئه‌م نه‌خۆشییه پۆلین بكه‌ن و ده‌ڵێن دوو جۆرى هه‌یه
ئه‌نهیدۆنیاى كۆمه‌ڵایه‌تى: ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه‌سه تووشبووه‌كه ناتوانێ كاتى خۆش له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى به‌سه‌ر ببات و هیچ چێژێك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نابینى.
نه‌خۆشى ئه‌نهیدۆنیا جۆرێكه له خه‌مۆكى
ئه‌نهیدۆنیاى جه‌سته‌یى: له‌م جۆره‌دا كه‌سه‌كه تواناى ئه‌وه نییه هه‌ست به چێژه جه‌ستییه‌كان بكات، له‌وانه پێیوایه ده‌ستله‌ملانێ ماناى نییه، خواردن تامى نییه، ته‌نانه‌ت له سێكیش راده‌كات و پێیوایه شتێكى چێژبه‌خش نییه.
نیشانه‌كانى تووشبوون به ئه‌نهیدۆنیا
ئه‌م نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ى جه‌سته‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى هه‌یه له‌وانه:
دووره‌په‌رێزى له ناو كۆمه‌ڵگا
له‌ده‌ستدانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كشانه‌وه له پێوه‌ندییه كۆنه‌كان.
هه‌ستى نه‌رێنى سه‌باره‌ت به‌خۆى و كه‌سانى تر.
نه‌مانى هه‌ستى سۆزدارى
هه‌ستكردن به سه‌ختى پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌ستكردن به هه‌ندێك كێشه‌ى ته‌ندروستى
نه‌بوونى ئاره‌زووى سێكسى و نه‌بوونى بایه‌خ به ره‌گه‌زى به‌رانبه‌ر.
هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه
زانایان ده‌ڵێن نه‌خۆشى ئه‌نهیدۆنیا پێوه‌ندی به نه‌خۆشى خه‌مۆكى "كابه" هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌نهیدۆنى بن، هه‌ست به خه‌مۆكى و خه‌مبارى بكه‌ن. بۆیه هه‌ندێك له زانایان بڕوایان وایه ئه‌نهیدۆنیا پێوه‌ندى به كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى تر‌ى ده‌روونى هه‌یه، له‌وانه پێوه‌ندى به شیزۆفرینیا و شله‌ژانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كانه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار ئه‌م نه‌خۆشییه پێوه‌ندى به نه‌خۆشى جه‌سته‌ییه‌وه هه‌بێت وه‌ك نه‌خۆشى شه‌كره و نه‌خۆشى دڵ. جگه له‌مانه‌یش هه‌ندێك حاڵه‌تى ئه‌م نه‌خۆشییه پێوه‌ندى به خووگرتن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه.
جیاواز له‌و بۆچوونانه هه‌ندێك له زانیان ده‌ڵێن هۆكارى سه‌ره‌كى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه پێوه‌ندى به مێشكه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ندێك جارگۆڕانكارى له ئاستى چالاكییه‌كانى مێشك روو ده‌دات و دواجار كێشه له به‌رهه‌مێنانى هۆڕمۆنى "دوپامین" دروست ده‌بێت، كه به‌رپرسێكى گره‌نگه له هه‌ستكردنى مرۆڤ به خۆشى و كامه‌رانى.
چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه
هه‌رچه‌نده له‌و
راپۆرتانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاوكراونه‌ته‌وه، باس له زه‌حمه‌تى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا نه‌كۆڵى له‌چاره‌سه‌رى ناكات، به‌ڵكو دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ندان حاڵه‌تى تووشبوون به ئه‌نهیدۆنیا چاك بوونه‌ته‌وه، دوو شێوازیش بۆ چاره‌سه‌رى هه‌یه، یه‌كێكیان شێوازى ده‌رمانه و ئه‌ویتریان ده‌روونییه.