جیف بیزۆسی سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو ببێته تریلیۆنێر، كه ئه‌مه‌یش شكاندنی پێوانه‌یه‌كی مه‌زنه و چونكه تا ئێسته هیچ سه‌رمایه‌دار و بازرگان و خاوه‌ن كارێك نه‌بووه‌ته خاوه‌نی تریلیۆنێك دۆلار.
كۆمپانیای كۆمپاریسون كه تایبه‌ت به پێوانه‌كردنی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكان و خستنه‌ڕووی داتا و پێشبینی بۆ داهاتووی كار و بازرگانی و به‌رهه‌مه‌كانیان دووپاتی كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ له ساڵانی جیف بیزۆسی خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ببێنه یه‌كه‌م تریلیۆنێر له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه، تا ساڵی 2026 سه‌رمایه‌ی جێف بیزۆس به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ دوو هێنده‌ی سه‌رمایه‌ی ئێسته‌ی، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه‌یشی به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ساڵی 2030 تا 2040 ببێته خاوه‌نی تریلیۆنێك دۆلار، كه ئه‌مه هه‌مووانی شۆك كردووه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی باسی لێوه ده‌كرێت، هه‌ندێك گومانیان له‌سه‌ر داتا و پێشبینی ئه‌و كۆمپانیایه دروست كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ته‌نیا پێشبینییه‌كی خه‌یاڵییه و هاتنه‌دی مه‌حاڵه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌وباره داوه و دووپاتی كرده‌وه، كه بۆ زانینی ئاستی گه‌شه و داهات و سه‌رمایه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ڕێژه‌ی گه‌شه و داتا و زانیاری قازانج و داهاته‌كانی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو وه‌رده‌گرین و به‌راوردی ده‌كه‌ین بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، به دڵنیاییه‌وه گه‌شه‌ی ئابووری و جموجۆڵه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆر له‌وه زیاتر بێ كه له پێنج ساڵی ڕابردوو تۆماری كردووه، بۆ پێنج ساڵی داهاتوو به هه‌مان بڕ گه‌شه بكات، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ری زۆر له‌و ئاسته زۆر زۆرتر بێت.
له سه‌ره‌تای پرۆژه‌ی ئه‌مه‌زۆرن زۆرترین جار ڕه‌تكرایه‌وه كۆمه‌ك بكرێ و پشتی پرۆژه‌كه‌ی بگرن
به گوێره‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كۆمپانیاكه كردوویه‌تی له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی و سامانی
بیزۆس به ڕێژه‌ی 34% زیادی كردووه، خاوه‌نی 143 ملیار دۆلاره، به‌ڵام ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌ی كۆرۆنا كه وه‌ك به‌شێك له پێنج ساڵی داهاتوو هه‌ژماری بكه‌ین، ڕێژه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه و فره‌وانبوونی كاره‌كه‌ی وایكردووه به بڕی 28 ملیار دۆلار قازانج بكات، كه ئه‌مه‌یش كه‌متره له چه‌ند مانگێك.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆرۆنا زیانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بوو، ته‌نیا بۆ جێف بیزۆس نه‌بێت، چونكه ئه‌و زۆرترین و گه‌وره‌ترین قازانجی له كۆرۆنا كردووه و ڕێژه‌ی خواستی كڕین و فرۆشتن له ئه‌مه‌زۆنه‌وه 400% زیادی كردووه و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لیش هه‌ر له ڕێی ئه‌مه‌زۆنه‌وه به‌و ڕێژه‌یه ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی، كه ئه‌مانه‌یش وایكردووه كه زۆرترین ده‌سكه‌وتی هه‌بێت.
ئێسته ته‌واوی كۆمپانیاكانی جیهان به ده‌ست كێشه‌ی كارمه‌نده‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه له‌و ماوه‌یه هیچ كارێكیان نه‌كردووه و نایانه‌وێ به خۆڕاییش مووچه به كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن، بۆیه ده‌ریان كردوون و بێكار ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن له‌و ماوه‌یه زۆرترین كارمه‌ندی پێویست بووه و دایمه‌زراندوون.
پێنج ساڵی داهاتوو سامانه‌كه‌ی ده‌گاته نیو تریلیۆن دۆلار و بۆ 2040 ده‌بێته خاوه‌نی تریلیۆنێك دۆلار
تۆماس مۆری هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و له تویته‌ر نووسیویه‌تی، ئه‌مه ڕاستییه و بیزۆس ده‌بێته یه‌كه‌م تریلیۆنێر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌واوی وڵاتان و كۆمپانیاكان و خه‌ڵكیش مایه‌پووچ و برسی و ڕووت و ڕه‌جال ده‌بن، به‌شێكیش سوورن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێو ئه‌مه‌زۆن ده‌نگی ناڕه‌زایی و بایكۆتی كار زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین خۆپارێزی هه‌یه بۆ ڕێگری له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه ئه‌و كۆگه‌یانه‌ی كاری لێ ده‌كه‌ن، ئامرازه‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا ئه‌مه‌زۆن به توندی ڕه‌تی كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو بڕی 800 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تترین و باشترین شوێنی كاركردن بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له وڵاته جیا جیاكانی دنیا، هاوكات ماسك و ده‌سته‌وا و پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له سه‌رجه‌م كۆگه‌كانی ئه‌مه‌زۆن به خۆڕایی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر كارمه‌ندان و له‌ته‌ك ئه‌وه‌یش دا له‌و ماوه‌یه 175 هه‌زار كه‌سی له بێكاری ڕزگار كردووه و كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و له ئه‌مازۆن خه‌ریكی كارن و به‌رده‌وامن و له‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئابووری دنیا تێی كه‌وتووه، ئه‌وان مانگانه مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
جیفری بریستن بیزۆس له 12ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1964 له شاری ئه‌لباكركی نیومه‌كسیكۆ له دایكبووه و ته‌مه‌نی 54 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی برینستۆنی له ویلایه‌تی نیوجێرسی ته‌واو كرد، وه‌ك كارمه‌ندی دارایی له كۆمپانیای دی ئی شا‌و ده‌ستی به كاركرد، تا دواجار له 1994 كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆنی دامه‌زراند و له 1999 وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و له سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌ی زۆرترین گاڵته‌ی پێ كرا و بیرۆكه‌كه‌ی به خه‌یاڵیانه ناوبرا، چه‌ندان جاریش له هه‌ره‌سی گه‌وره نزیكبووه‌وه، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و به‌رده‌وام بوو، له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ڵێ، ده‌مزانی كه ئه‌گه‌ری شكستهێنانم یه‌كجار زۆره، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌توانی بوه‌ستم و هه‌وڵ نه‌ده‌م.