حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌ی، زۆر به‌وه دڵخۆش بوون سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر كۆرۆنادا تۆمار كردووه. ئه‌و دڵخۆشییه زۆری نه‌خایاند و ناكۆكییه سیاسییه‌كان وای كرد خه‌ڵك چێژ له‌و سه‌ركه‌وتنه نه‌بینێ و به ته‌واوی په‌رده‌پۆش بكرێت.
له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆرسی كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م شوێنه‌كان بوو كه بۆ كۆنترۆڵكردنی، رێوشوێنی توندی گرته‌به‌ر. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا، بازاڕ به ته‌واوی داخرا، ده‌ست به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی و چه‌ندان رێوشوێنی تر كرا.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رێوشوێنانه وه‌ك لایه‌نی پێوه‌ندیدار له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دووپات لێ ده‌كه‌نه‌وه، "زۆر باش و سه‌ركه‌وتووانه" بوو. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به جۆرێك بوو كاتێك حكوومه‌تی هه‌رێم توانی كۆنتڕۆڵێكی باشی مه‌ترسییه‌كه بكات و دۆخی هاتوچۆ و ژیانی تا ئاستێك ئاسایی كرده‌وه، خه‌ڵك به‌هاریان لێ بوو به دوو به‌هار و بزه له‌سه‌ر لێوان هه‌ستیان به دڵخۆشی ده‌كرد. راستییه‌كه‌ی به‌شی زۆری له‌به‌رئه‌وه بوو تاكی كورد بۆ یه‌كه‌مجاره له مه‌ترسییه‌كی جیهانی به باشی و سه‌ركه‌وتووانه رزگاری ده‌بێت و ئه‌مه‌شیان به "شانازی" ده‌زانی.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پزیشكانی چینی، رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان به "باش" وه‌سف كردووه
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تا جیهانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "ئێمه زۆر به خێرایی هه‌ندێ رێوشوێنمان گرته‌به‌ر وه‌ك كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتین له كاتی خۆیدا، به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ تووشبووان و به‌ركه‌وتووان، وه‌رگرتنی نموونه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان".
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پزیشكانی چینی، رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان به "باش" وه‌سف كردووه. محه‌مه‌د قادر وه‌ك نموونه باس له سه‌ردانی سێ رۆژه‌ی تیمێكی پزیشكانی چینی بۆ كوردستان ده‌كات كه له نزیكه‌وه دۆخی هه‌رێم و رێكاره‌كانیان بینیوه و ده‌ستخۆشیشیان لێ كردوون.
ژماره‌ی پێوانه‌یی
دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به قوربانییه‌كی كه‌م له شه‌پۆلی یه‌كه‌می په‌تای كۆرۆنا ده‌رباز بوون و به‌مه‌یش خۆشحاڵ بوون. موحسین ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 42 ساڵ كاری ده‌ستگێڕییه و له هه‌ولێر كار ده‌كات. ئه‌و له ماوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان و به‌تایبه‌ت له كاتی كه‌ره‌نتیندا، به ته‌واوی له ماڵ مابووه‌وه و وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێ، به‌و هۆیه‌وه تووشی كێشه‌ی دارایی بووه.
تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 397 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 379 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه
ئه‌و كاسبكاره‌ی هه‌ولێر به "وشه" ده‌ڵێ، "بۆ هه‌موومان دۆخێكی ناخۆش بوو، له كار و كاسبی بووین و زیانی زۆرمان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمان خۆشه توانیمان به باشی له زیانه‌كانی ئه‌و په‌تایه رزگارمان بێت كه هه‌موو وڵاتانی گرتووه‌ته‌وه."
تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 397 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 379 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و پێنج كه‌سیش گیانی له ده‌ست داوه. به‌و پێیه ئێسته ته‌نیا 13 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه و گرفت له سیستمی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستاندا، رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ته‌نیا 1.25%ـه و ئه‌مه‌ش به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له رووی سیستمی ته‌ندروستییه‌وه قسه‌یان هه‌یه بۆ كردن، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گرنگه.
تا 15ی ئایاری ئه‌مساڵ، ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا ملیۆنێك و 457 هه‌زار و 593 كه‌س بووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 86 هه‌زار و 912 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، واته 5.95% له كۆی گشتی. هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیاش 174 هه‌زار و 975 كه‌س تووش بوونه و له‌و ژماره‌یه حه‌وت هه‌زار و 928 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، واته 4.5% له كۆی گشتی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامارانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی رێكخراوه جیهانییه‌كانی بواری ته‌ندروستی ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه و دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌ش به‌و سه‌ركه‌وتنه خۆشحاڵ بوونه.
د. سه‌باح مه‌حموود زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستیی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كه‌ی، به‌دواداچوونیان بۆ رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا كردووه.
ئه‌وان پرسیاریان له رێكخراوه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان و كۆمه‌ڵێك پزیشكی بیانی كردووه و وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه، "رێكاره‌كان له جێی خۆیان بوونه و سوپاس بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم".
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "رێكاره‌كان له كاتی خۆیاندا بوون، چونكه ئه‌گه‌ر تووشی حاڵه‌تی گه‌وره بووینایه، ره‌نگه نه‌خۆشخانه‌كانمان به‌شی ئه‌وه‌نده نه‌خۆشه‌یان نه‌كردایه. ئێمه پێش له وڵاتانی دراوسێ رێكاره‌كانمان گرته‌به‌ر و ده‌ركه‌وت كه بڕیاره‌كه له جێی خۆی بووه".
په‌رده‌پۆشكردنی سه‌ركه‌وتن
قسه‌ی كه‌سانی به‌رپرس له كه‌رتی ته‌ندروستیی و ئاماره‌كانی هه‌رێم، هه‌موویان ئاماژه به سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و دڵخۆشكه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دڵخۆشییه زۆری نه‌خایاند و ناكۆكییه سیاسییه‌كان، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنایان په‌رده‌پۆش كرد.
زۆر به باشی له‌و په‌تایه ده‌رباز بووین و دڵمان پێی خۆش بوو، به‌ڵام دیسان ده‌هۆڵی كێشه و شه‌ڕی لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵیان ناخۆش كردین
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له زینی وه‌رتێ ده‌ستی پێ كرد. به هۆی جووڵه و بوونی هێزی سه‌ربازی له‌و شوێنه، ناكۆكی كه‌وته نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هه‌واڵه‌كه رۆژه‌ڤی میدیاكانی گرت و خه‌ڵك له خۆشیی سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌ره‌و بیره‌وه‌ری تاڵی شه‌ڕی براكوژی و ناوخۆیی بران.
دواتر له سلێمانی داوای "لامه‌ركه‌زی ئیداری" كرا و ناكۆكییه‌كان بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان شۆڕ بوونه‌وه.
یادگار ریبَین قوتابیی زانكۆیه له سلێمانی و ده‌ڵێ، بێتاقه‌ت بووه له‌و هه‌موو شته‌ی به‌سه‌ر تاكی كورد دێت. ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، " ئێمه زۆر ماندووین، ئێمه شایه‌نی ئارامی و خزمه‌تی زیاترین. پێم وایه سیاسییه‌كان بۆ ساتێكیش دڵخۆشی به ئێمه ره‌وا نابینن. زۆر به باشی له‌و په‌تایه ده‌رباز بووین و دڵمان پێی خۆش بوو، به‌ڵام دیسان ده‌هۆڵی كێشه و شه‌ڕی لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵیان ناخۆش كردین".
وه‌ك دكتۆر محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "له سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی زۆری میدیاكان هاوكار بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنوێنییه‌كان بۆ پێش‌گرتن له په‌تای كۆرۆنا"، به‌ڵام ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی سیاسییه‌كان و میدیای كوردی زۆری نه‌خایاند و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا له ژێر سێبه‌ری كێشه و ململانێی سیاسییه‌كان، په‌رده‌پۆش كرا.
هه‌ولێر/ كاوه جه‌م