ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی عێراق و حكوومه‌تی نوێ به گشتی و شاری مووسڵ به تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه له‌و شاره ته‌نانه‌ت به‌رده‌كانیش قسه ده‌كه‌ن، چونكه به دیمه‌نه‌كانیان هه‌موو كه‌س دوای بینینی ده‌زانێت كه هیچ ئاوه‌دانییه‌ك له‌و شاره نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵه له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه و زۆرترین زیانی به‌هۆی شه‌ڕی ڕزگاركردنی له چه‌كدارانی داعش به‌ركه‌وت.
نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، له هه‌موو تاق و كوڵانێك خانووه‌كان به‌سه‌ریه‌كدا ڕووخاون و حكوومه‌ت نه‌ك هه‌ر مووسڵی ئاوه‌دان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو داروپه‌ردووی ڕووخاوی خانوو و باڵه‌خانه‌كانیشی لانه‌بردووه و هه‌ر هیچ نه‌بێ سیمای وێرانه‌یی به شاره‌كه‌وه نه‌مێنێت، كاره‌ساتی ئه‌و پارێزگه‌یه هه‌ر وێرانبوون و داڕووخانی هه‌موو باڵه‌خانه و خانووه‌كان نییه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، به‌ڵكو ده‌یان هه‌زار كه‌س تا ئێسته‌یش بێسه‌روشوێنن و كه‌س نازانێ چی‌یان به‌سه‌رهاتووه و چاره‌نووسیان چییه، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌هۆی جیاوازی مه‌زه‌وییه‌وه ڕفێنراون. تا ئێسته‌یش كه‌سوكاره‌كانیان به‌دوایان ده‌گه‌ڕێن و ئاماده‌ن هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان ببه‌خشن له پێناوی ئه‌وه‌ی جارێكی تر ڕۆڵه‌كانیان ببیننه‌وه.
مووسڵ وه‌كو عێراقێكی بچووككراوه وایه، عه‌ره‌بی سوننه و كه‌مێكی عه‌ره‌بی شیعه و كورد و كریستیان و توركمان و ئێزیدی و سابیئه و شه‌به‌ك و چه‌ندان پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی تێدایه و هه‌مووانیش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه سته‌میان لێ كراوه، ئه‌وكاته‌ی داعش حوكمی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، كورد به گشتی و كوردانی ئێزیدی به تایبه‌تی، عه‌ره‌بی شیعه و كریستیان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر جیا له عه‌ره‌بی سوننه كه زۆرینه‌یان پارێزراو بوون زۆرترین سته‌م و تراژیدیایان به‌رانبه‌ر به‌رپاكرا، ئه‌مجاره كه مووسڵ ڕزگاركرا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان گرته‌ده‌ست، عه‌ره‌بی شیعه بێ زیان مایه‌وه و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر سته‌می گه‌وره‌یان لێ كرا، ئیتر وایكردووه كه هه‌مووان هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه بده‌ن كه لێیان كراوه و به دوای كه‌سوكار و خانوو و ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن، كه پێشتر له‌لایه‌ن داعش و ئێسته‌یش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و كۆنتڕۆڵكراون.
دۆخی مووسڵ هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و كه بۆی ده‌گه‌ڕێیته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌یه به‌رده‌كان پێت بڵێن هه‌ر له شوێنی خۆمانین
ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌ش مانگ پێش ئێسته سه‌ردانی مووسڵی كرد بێ و ئێسته‌یش دووباره سه‌ردانی بكاته‌وه، به دیارییكراوی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌كان و پاشماوه‌ی ڕووخاوی خانووه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی قسه بكه‌ن و هاوار بكه‌ن، كه هه‌موو شتێك وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ ئاوه‌دانییه‌ك نه‌كراوه، باڵه‌خانه و خانووه ڕووخاوه‌كان هاوشێوه‌ی كوخێكی سه‌ر داپۆشراویان هه‌یه، چونكه زۆرترین پاشماوه‌ی ڕووخاوییه‌كان له چه‌قی خانوو و باڵه‌خانه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی تۆزێك نزمترن، به‌وهۆیه‌وه له وێرانه‌یه‌ك ده‌چێ كه ده‌یان ساڵه مرۆڤ جێی هێشتووه و كه‌س نییه چاكی بكاته‌وه و به‌ردێك له‌سه‌ر شه‌قامێك لا ببات و پاشماوه‌ی ڕووخاوییه‌كان نه‌هێڵێت.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی مووسڵی كرد و زۆر شوێنی ئه‌و شاره داڕووخاوه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و پێشبینییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كازمی ناتوانێ هیچ شتێك بۆ مووسڵ بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساتی وه‌رگرتنی حوكمی عێراق، وڵاته‌كه تووشی قه‌یرانێكی هێنده قووڵی ئابووری بووه‌ته‌وه، كه خه‌ریكه ده‌ست بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی ده‌به‌ن و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی پاره له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ خه‌رج بكه‌ن.
وێرانه‌یی مووسڵ به‌رده‌وامی ده‌بێ و حكوومه‌تی نوێش هیچی پێ ناكرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییانه‌یش كازمی له دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مووسڵ له باڵه‌خانه‌ی پارێزگه‌ی ئه‌و شاره كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی شاره‌كه كۆبووه‌وه، كه لیستێكی دوور و درێژییان ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان، كه سه‌دان پرۆژه‌ی جیا جیای و سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و پرۆژانه پێویسته، به‌ڵام جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه، ئه‌مه‌یش ڕاستیه‌كی تاڵه خه‌ڵكی مووسڵ خۆیشیان دوای سێ ساڵ له ڕزگاری شاره‌كه‌یان له ده‌ستی تیرۆر به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وێرانییانه‌ی باسیان لێوه‌كرا كۆتایی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی مووسڵ نین، بگره گۆڕینی دیمۆگرافی یه‌كێكی تره له كێشه گه‌وره‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ مه‌ترسییه‌كانی بۆ داهاتوو له هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی تر زیاتر بێت، كریستیانه‌كان زۆرینه‌یان كۆچیان كرد و كوردانی ئێزیدی به‌هه‌مانشێوه، میلیشیاكان هه‌وڵی زۆركردنی عه‌ره‌بی شیعه له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و به نائومێدییه‌كی زۆره‌وه له داهاتووی خۆیان ده‌ڕوانن.