ماڵپه‌ڕی یۆنایتد وۆرلد ئینته‌رناشیۆنال بابه‌تێكی له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به گشتی و ئه‌گه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به وردی ڕه‌هه‌نده‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له‌وێ ده‌خاته ڕوو، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له هه‌موو دیوه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ عێراق جێ بهێڵێ، چونكه ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه له پێنجی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد و حكوومه‌تی پابه‌ند كرد به ده‌ركرنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بیانی له عێراق، ئه‌م بڕیاره ئه‌گه‌رچی په‌له‌پرووزی لێ كرا و كورد و سوننه پشتیوانیان نه‌كرد، به‌ڵام شیعه‌كان به گشتی و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئێرانن به تایبه‌تی گه‌له‌كۆمه‌كیان كرد و بڕیاره‌كه‌یان به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕاند، به‌وهۆیه‌وه هه‌ر حكوومه‌تێك له عێراق متمانه‌ی پێ بدرێ له ڕووی یاساییه‌وه پابه‌ندكراوه كه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكات. ئێسته‌یش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێ خۆی لێ بدزێته‌وه و هیچ ڕێیه‌كی تری نییه جیا له جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له 11ی ئه‌م مانگه گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ستی پێكرد، بۆ بڕیاردان له داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هێزه‌كانی واشنتن له به‌غدا و پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنی ستراتیجی ته‌ناهی كه له 2011 و به‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتوون، له‌و نێوه‌نده‌یش دا سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بگوازرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه چۆن چۆنی ده‌بێ و كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی چی ده‌بن.
له ڕووی سیاسییه‌وه به‌غدا زۆرترین فشار و كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
ئه‌گه‌ر بێ ڕه‌زامه‌ندی و ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته ئه‌مه‌ریكا كارێكی له‌مشێوه‌یه بكات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی شیعه توندڕۆكان ده‌بنه‌وه و فشاری گه‌وره‌تر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا بڕینی بودجه و مووچه، به‌ڵكوو زۆر بژاره‌ی تر ده‌گرنه‌به‌ر، وه‌كو حكوومه‌تی ناوه‌ند، بۆ زیانگه‌یاندن به هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ جێگیر ده‌كرێت، به‌مشێوه‌یه كێشه و ململانێی ناوخۆییه‌كانی عێراق زۆر قووڵتر ده‌بێته‌وه و پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان وا ده‌كات هه‌رێمه‌كه بكات به لاگیری ئه‌مه‌ریكا و له به‌رانبه‌ریش دا هێزه‌كانی شیعه به پشتیوانی ئێران دژی ئه‌مه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئیتر شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و سارد به پشتیوانی تاران و واشنتن له عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به دڵنیاییه‌وه كورده‌كان باش ئه‌وه ده‌زانن، كه به‌غدا ده‌ست به سزا و فشاری زۆر فره‌وانتر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و حكوومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه هان بدات، تا ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستنه‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆیه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستووری تێدا نییه، تا یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه هانای بۆ ببه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقیش به ته‌واوی یاسا و ده‌ستوور تێیدا په‌راوێزخراون، بۆیه مه‌سه‌له‌كه شه‌ڕی مانه‌وه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی قورس ده‌بێت.
له‌وكاته ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێ و باشوور و ناوه‌ڕاست بۆ ئێران جێ بهێڵێت
ئه‌و دابه‌شبوونه وا ده‌كات به‌غدا به پشتیوانی ئێران له ڕووی سامانی سروشتییه‌وه‌یش نه‌وتی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بۆ توركیا ڕه‌وانه نه‌كات و به‌ڵكو له ڕێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێرانی بنێرێ، كه ئێسته‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وتی به‌رهه‌م هاتووی ئه‌و ناوچانه ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێن، به‌مشێوه‌یه گورزێكی ستراتیجی تر له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌وه‌ی له ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه ئیتر كوردستان وه‌ك خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی توركیا و عێراق نامێنێت، چونكه به‌غدا هه‌موو شتێك له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات و به ته‌واوی پشت له توركیا ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا به وردی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌زانێت و داهاتووی ململانێكانی زۆر به ڕوونی خوێندووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه به دوا بژارده داده‌نێت، چونكه له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به بژاره‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه، پێویسته به ته‌واوی پشتیوانی كوردستان بكات، تا ئاستی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه واتای له ده‌ستدانی زۆرترین كێڵگه‌ی نه‌وتی له باشووری عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ هه‌رگیز بیر له‌وه بكاته‌وه كه سێ به‌شی خاكی عێراق بۆ ئێران جێ بهێڵێت، به‌ڵام له ڕووی واقیعیه‌وه‌یش چاره‌سه‌ر و بژاره‌كانی سنووردارن و نازانێ چی بكات و به كام ئاراسته هه‌نگاو بنێت، چونكه ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق به ته‌واوی سوورن له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی عێراق به كۆماری ئیسلامی ئێران.