ئاژانسى فڕانس پرێس له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، گه‌نجینه‌ى عێراق خاڵییه و مانگانه عێراق چوار ملیار دۆلار كورتهێنانى بودجه‌ى بۆ زیاد ده‌بێت.
ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق قووڵتر بووه‌ته‌وه و به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى زۆر دروست بووه.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى حوزه‌یران، راپۆرتێكى بڵاو كردووته‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و قووڵبوونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق ده‌كات و روونى ده‌كاته‌وه، چۆن كاریگه‌رى له‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراق داناوه.
به‌رپرسێكى باڵاى عێراق : هیچ رێگه‌یه‌ك بۆ په‌یداكردنى پاره نییه
له ناونیشانه‌كه‌دا هاتووه، "سیاسه‌تى ده‌ستگرتن به پاره له عێراق كێڵگه‌ی مینه". له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌یش وه‌ك نموونه باس له ژنێك ده‌كات به ناوى نه‌سرین ساڵح كه ئه‌مه یه‌كه‌م مانگه مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رگرتووه، نه‌سرین به فڕانس پرێسى گوتووه، بڕى 150 هه‌زار دینار له مووچه‌كه‌ى كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه كه پێشتر 30 ساڵ وه‌ك مامۆستا خزمه‌تى كردووه و باسى له‌وه كردووه، له برى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پێویسته حكوومه‌تى عێراق پاره له‌و دزانه وه‌ربگرێته‌وه كه له دواى ساڵى 2003وه پاره‌ى عێراقیان تاڵان كردووه.
فڕانس پرێس ده‌ڵێ، بڕینى مووچه‌كه زۆره، به تایبه‌تى بۆ ده‌وڵه‌تێك كه ئابوورییه‌كه‌ى داته‌پیوه، بۆ ئه‌و عێراقییانه‌ى كه له پێنج كه‌سیان، یه‌كێكیان له ژێر هێڵى هه‌ژاریدایه".
دواتر ئاماژه بۆ لێدوانێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه كه وه‌ك روونكردنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران داویه‌تى. كازمى گوتوویه‌تى، ئه‌مه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه نییه، به‌ڵكو كه‌مى نه‌ختینه‌یه و دواتر قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى عێراقه بۆ سیاسه‌تى ده‌ستگرتن به پاره‌وه "ته‌قه‌شوف" كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وه خه‌ریكه پَڕه‌وى ده‌كات.
به‌رپرسێكى حكوومى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به ئاژانسه‌كه‌ى گوتووه، "گه‌نجینه‌كان خه‌ریكه به‌تاڵ ده‌بن به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وه، هیچ رێیه‌كیش نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره، ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران نه‌بێت".
كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌یش كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر عێراقییه‌كان ده‌بێت، چونكه ئه‌وان چه‌ند مانگێكه به‌هۆى كه‌ره‌نتینه‌وه داهاتیان نییه، به‌ر له كه‌ره‌نتینیش ئه‌وان له دژى گه‌نده‌ڵێ به‌رپرسان له خۆپێشانداندا بوون.
هه‌رچه‌نده بڕیاره مووچه‌ى 27% ى خانه‌نشینه‌كان بێته بڕین، به‌ڵام فڕانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌مه چاره‌سه‌رى كورتهێنانى بودجه ناكات و به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاژانسه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر مانگێك عێراق چوار ملیار كورتهێنانى بودجه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت. ئێسته حكوومه‌ت له كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى هیچى پێ ناكرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕێت.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت ته‌نیا كێشه‌ى ئابوورى عێراق نییه، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵى یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كان كه ئه‌م ئابوورییه‌ى تووشى شكست كردووه، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ چه‌ندان نموونه كراوه.
له‌وانه به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق و نزیكایه‌تى "مه‌حسووبییه‌ت" ژماره‌یه‌كى زۆری فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون، مووچه‌یه‌كى زۆر به ناونیشانى جیاواز به خه‌ڵك ده‌درێن.
له دواى كه‌وتنى به‌عسه‌وه سێ ملیۆن مووچه‌خۆر له عێراق زیاد بووه
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ به‌ر له رووخانى رژێمى به‌عس، له عێراقدا ته‌نیا یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ر هه‌بوون، كه‌چى ئێسته عێراق زیاتر له چوار ملیۆن مووچه‌خۆرى هه‌یه.
كه‌سانێكى زۆر به ناوى زیندانى سیاسى مانگانه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه مووچه‌كانیان ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناره و ژماره‌شیان له 200 هه‌زار كه‌س زیاتره، جیا له‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له‌وانه‌ى كه له سه‌رده‌مى سه‌دامه‌وه دوور خراونه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ن، مانگانه مووچه وه‌رده‌گرن و ساڵ له دواى ساڵیش ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت.
راپۆرته‌كه‌ى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، هه‌ندێك زێده‌ى خه‌رجى تر هه‌یه كه بۆ به‌رپرسانه، نموونه‌ى په‌رله‌مانتاران كه مانگانه له نێوان سێ تا شه‌ش هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌یش ده هێنده‌ى مووچه‌یه‌كى مامناوه‌ندى فه‌رمانبه‌رانه.
ئه‌مه بارودۆخى كه‌رتى گشتییه له عێراق وه‌ك فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، كه‌رتی تایبه‌تیش به ته‌واوى بوونى نییه یان ناتوانێ هه‌لى كار بڕه‌خسێنێ، چونكه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى بیرۆكراتى زۆره و كه‌رتى بانكى و دارایى لاوازه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌سه‌رى زاڵن.