ئه‌و فیلمانه‌ی ئۆسكاریشیان وه‌رگرت جه‌ماوه‌ریان ڕازی نه‌كرد

:: PM:08:50:30/01/2020 ‌

بەزۆری ئەو فیلمەی دەبێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، پێشتر لەلایەن جەماوەرەوە پەسەند کراوە و هۆڵەکانی سینەمای پڕ کردووە و لە لیستی پێشەوەی فیلمە پڕبینەرەکانی بۆکس ئۆفیسدا جێی بووەتەوە، بەڵام هەندێک فیلمیش هەبوون، بەبێ ئەوەی سەرنجی جەماوەر ڕابکێشن، توانیویانە سەرنجی دادوەرانی ئەکادیمیای بەخشەری خەڵاتەکە بۆ خۆیانن ببەن و بیبنەوە. لێرە باسی ئەو فیلمانە دەکەین.

بینەرانی فیلم، کاتێک دەبینن بەرهەمێکی سینەمایی لەو ساڵەدا ئۆسکاری هێناوە، ئەگەر پێشتریش سەرنجی ڕانەکێشابن، تەماشای دەکەن، بۆیە لێرە ئەوەی باسی دەکەین، بۆ پێش وەرگرتنی خەڵاتەکەیە، چونکە ڕوونە دوای بەدەستهێنانی جەماوەری بۆ پەیدا دەبێ، بەتایبەتی ئەو فیلمە بیانییانەی زۆربەمان بە دەگمەن سەرنجمان ڕابکێشێ.

لێرەدا ئەو فیلمانە دەخەینە ڕوو کە پێش ئەوەی ئۆسکار بەدەست بهێنن، نەیانتوانی جەماوەر بۆخۆیان ڕابکێشن:

ڕووناکیی مانگ (Moonlight) بەرهەمی ساڵی 2016
 فيلم ضوء القمر Moonlight 2016

ئەم فیلمە هەمیشە بە نموونە دەهێندرێتەوە بۆ جیاوازیی سەلیقە و حەزی بینەری ئاسایی و لیژنەی دادوەریی ئۆسکار، چونکە لە کاتێکدا کە تەنیا 45 ملیۆن دۆلاری پەیدا کردووە و خۆی 28 ملیۆن دۆلاری تێ چووە، توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ بەدەست بهێنێ. هەڵبەت دەبێ ئەوەمان لەیاد بێت، ئەو کاتە باس لەوە دەکرا کە هۆکارێکی سیاسی لە پشتەوە هەبوو، ئەمەیش ساڵانە لەگەڵ تەواوبوونی ئاهەنگی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان دەگوترێتەوە.

کۆگای ئازار (The Hurt Locker) بەرهەمی ساڵی 2009
فيلم خزانة الألم The Hurt Locker 2009

زۆر جار فیلمێک هەیە، هەموو بنەماکانی تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە پڕبینەر، کەچی دەبینی ناتوانێ بینەرێکی زۆر بۆخۆی ڕابکێشێت، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو کاتەدا فیلمێکی پربینەری تر هەیە، بۆیە کاتی نمایشکردنی ڕۆڵی خۆی هەیە، وەک ئەم فیلمە کە لەکاتێکدا خستییە سەر تەختی سینەماکانەوە کە فیلمی ئەڤاتار نمایش دەکرا. ئەڤاتار سێ ملیار دۆلاری پەیدا کرد، کۆگای ئازار تەنیا 45 ملیۆنی پەیدا کرد، کەچی ئۆسکار ئەم هێنای نەوەک ئەو فیلمە پڕبینەرە.

مارتی (Marty) بەرهەمی ساڵی 1955
فيلم مارتي Marty 1955
 ئەم فیلمە، تەنیا سێ ملیۆن دۆلاری پەیدا کردووە و 350 هەزار دۆلاری تێ چووە، بەڵام دەبێ ئەوەیش بڵێین، سێ ملیۆنی ئەو سەردەمە، ئێنجگار ئەو کەمەیش نەبووە، بەڵام بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی کە سەروو 10 ملیۆنیان پەیدا کردبوو، ئەوا زۆر نییە. فیلمەکە باس لە گۆشتفرۆشێک دەکات کە لەپڕ بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بکات، دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە.

پیاوەکەی دەفڕێ (Birdman) بەرهەمی ساڵی 2014
فيلم الرجل الطائر Birdman 2014
یەکێکە لەو فیلمانەی لەم سەردەمەدا کەمترین بینەری بۆخۆی ڕاکێشاوە، 42 ملیۆن دۆلار خەرجیی فیلمەکە بووە، تەنیا 45 ملیۆنی پەیدا کردووە، کە فیلمێکی کۆمێدیای ڕەشە و لەلایەن مایکڵ کیتۆن ئەکتەری ناوداری هۆڵیوود پاڵەوانییەتیی گێڕدراوە. فیلمەکە جیا لە وەرگرتنی حەوت خەڵاتی گۆڵدن گڵەب، ئۆسکاری باشترین فیلم و ئۆسکاری باشترین دەرهێنەری بەدەست هێناوە، کەچی ئێستەیشی پێوە بێت نەبووە بە پڕبینەر.

ڕووناکییە ئاشکراکەرەکان (Spotlight) بەرهەمی ساڵی 2015
أضواء كاشفة Spotlight 2015

فیلمێکی گرنگە و باس لە ڕووداوێکی ڕاستی و ئابڕووچوونێکی گەورە دەکات کە تیمێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای دەکەن. 20 ملیۆن دۆلار خەرجییەکەیەتی و تەنیا 85 ملیۆن دۆلاری پەیدا کردووە. بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی سینەما هەژمار دەکرێ، وێڕای ئەوەی بۆ بینەری ئاسایی زۆر سەرنجڕاکێش نییە. تیمی "سپۆت لایت" لە ڕۆژنامەی بۆستن گڵەب، توانیان کۆمەڵێ قەشە ئاشکرا بکەن کە دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەر منداڵ.

دوازدە ساڵ کۆیلایەتی (Years a Slave12) بەرهەمی ساڵی 2013
 12 عاما من العبودية 12Years a Slave 2013

ئەگەرچی فیلمەکە دواتر ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، بەڵام لەسەر تەختی سینەمان تەنیا 188 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێنا، ئەمەیش بە بەراورد بە گرنگیی فیلمەکە زۆر نییە. ئەم فیلمە یەکێکە لەوانەی زۆرینەی خەڵکی دنیا تەماشایان کردووە، باسی سەردەمێکی تاڵی ئەمەریکا دەکات کە لە هەندێک ویلایەت هێشتا کۆیلایەتیی ماوە. پاڵەوانی فیلمەکە بە هەڵە ڕێی دەکەوێتە یەکێک لەو شوێنانە و 12 دەبێتە کۆیلەی ماڵە دەوڵەمەندەکان تا ئەو کاتەی دەیسەلمێنێ کە کۆیلە نییە. فیلمەکە بۆ نۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو بوو، توانی سێ خەڵات بەدەست بهێنێ.

خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایشکردن و ڕێزلێنانە لەدەستکەوتە ھونەری و تەکنیکیەکانی بواری فیلمسازی. خەڵاتەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکیەوە دابیندەکرێت، و بەدەنگی ئەندامانی ھەمان ڕێکخراوەوە براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت. خەڵاتەکە دابەشکراوەتە سەر چەندین بەشی جیاواز و براوەی ھەر بەشێک خەڵاتێکی زێڕینی بەناوی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ ستایشی لێھاتوویی" پێدەدرێت، یاخود بە نازناوەکەی "خەڵاتی ئۆسکار".



وشە - كوردۆ شابان