رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كات كه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه، كاره‌كانیان له ماڵه‌وه به هاوكاریى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى حوزه‌یران، له راپۆرتێكدا باسى له‌و كاره هونه‌رییانه كردووه كه له ماوه‌ى رابردوودا هونه‌رمه‌ندان له ماڵه‌وه به‌رهه‌میان هێناوه.
هونه‌رمه‌ندان خێزانه‌كانیان له گۆرانى به‌كارده‌هێنن
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه سه‌ره‌تا له كاتى كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ خه‌ڵك بۆ دڵنه‌وایى خۆیان له به‌لكۆن و ژووره‌كانیان گۆرانی‌یان ده‌گوت و به ڤیدیۆ بڵاویان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌مه گه‌شه‌ى كرد و هونه‌رمه‌ندانیشى گرته‌وه.
رۆژنامه‌كه وه‌ك نموونه‌یه‌ك باس له چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى گۆرانیبێژ ده‌كات كه له ماوه‌ى رابردوو گۆرانی‌یان له ماڵه‌وه تۆمار كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیشیان بۆ ئاماده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كار هێناوه.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه، ژنه گۆرانیبێژى به‌ناوبانگى مه‌كسیكى تالیا بووه كه سێ گۆرانیى به‌رهه‌م هێناوه و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى به گرووپ كاریان له‌گه‌ڵ كردووه.
جگه له‌ویش هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى لبنانى عاسى حه‌لانیش به‌رهه‌مێكى له ماڵه‌وه تۆمار كردووه، دواتریش هونه‌رمه‌ندى لبنانى وائیل جه‌سار و هونه‌رمه‌ندى میسرى ئیدواردیش به هه‌مان شێواز كارى هونه‌ریی خۆیان به‌رهه‌م هێناوه.