ناوه‌ندى ره‌هه‌ند ئه‌مڕۆ له دوو رۆمانى تر‌ى نووسه‌رى عێراقى عه‌لى به‌درى بڵاو كرده‌وه، كه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن شێرزاد هه‌ینى نووسه‌ر و وه‌رگێڕى به‌ناوبانگ هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.
"درۆزنه‌كان هه‌موو شتێكیان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت" و "مامۆستایانى وه‌هم" ناونیشانى ئه‌و دوو رۆمانه‌ن كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ناوه‌ندى ره‌هه‌ند له سلێمانى و شاره‌كانى كوردستان بڵاو كرایه‌وه.
عه‌لى به‌در زۆرترین رۆمانى كراوه‌ته كوردى
هه‌ردوو رۆمانه‌كه له‌لایه‌ن شێرزاد هه‌ینییه‌وه هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، شێرزاد هه‌ینى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌م دوو رۆمانه ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
پێشتر "وشه" له راپۆرتێكى تایبه‌ت باسى له‌وه كردووه كه عه‌لى به‌درى نووسه‌رى به‌ناوبانگى عێراق، یه‌كێكه له‌و رۆماننووسانه كه زۆرترین كارى كراوه‌ته زمانى كوردى له‌وانه "تووتنه‌وانه‌كه" و "ژنه كافره‌كه" و "بابا سارته‌ر" و چه‌ندان رۆمانى تر.
رۆمانى "مامۆستایانى وه‌هم" باس له چه‌ند سه‌ربازێكى گه‌نجى عێراقى ده‌كات له سه‌رده‌مى جه‌نگى عێراق و ئێران، ئه‌و سه‌ربازانه خه‌ونى نووسینى شیعریان هه‌یه. رۆمانى "درۆزنه‌كان هه‌موو شتێكیان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت" رووداوه‌كانى بۆ سه‌ره‌تاى په‌نجاكان و شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، پرسیارى گرنگ له‌و رۆمانه‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ به راستى درۆزنه‌كان هه‌موو شتێكیان ده‌ست ده‌كه‌وێ؟.