كۆمپانیای لێگزس كه یه‌كێكه له كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی ئاشكرای كرد، كه نموونه‌یه‌كی نوێ و زۆر پێشكه‌وتووی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری GXی به‌رهه‌م هێناوه كه به وه‌حشی لێگزس ناسراوه و ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی عاشقی سه‌ركێشی و ڕێگا سه‌خت و دژواره‌كانن.
ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه ناوی ئۆڤه‌رلانده و په‌یكه‌رێكی زۆر به‌هێزی بۆ دروستكراوه و تایبه‌كانیشی له جۆری تۆیۆ ئۆپن كه‌نترین، ده‌توانرێ قه‌باره‌كه‌یان له‌لایه‌ن شوفێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بهێنرێ و به‌رزی و نزمی په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه بۆ سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن، بگونجێنرێت واته به ویستی شوفێر به‌رز و نزم ده‌بێت.
جیا له‌وانه وه‌حشه‌كه‌ی لێگزس سیسته‌می پاڵنانی به‌هێزی هه‌یه و بۆ كاتی گیربوون له نێو به‌فر و قوڕ و لیته، كێبلی كانزایی زۆر به‌هێزی تێدایه، ئه‌مه له ته‌ك ئه‌وه‌ی سیسته‌می دژه خلیسك و به‌لادا ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێله‌كه له‌كاتی پێچكردنه‌وه له خێرایی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه زۆرترین خاڵی پارێزراوی له نێو ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا پێ بدرێت.
خێراترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی به‌رزه
ڕووكاری پێشه‌وه‌ی له دار و كرۆم دروستكراوه، پێنج كوشنی هه‌یه و به پێستی به‌هێز داپۆشراون، سیسته‌می مه‌ڵتیمدیای له جۆری مارك لیڤینسۆنه و 17 بڵندگۆی ده‌نگی تێدایه و به ستۆدیۆیه‌كی ته‌واو ناو ده‌برێت.
بزوێنه‌ری
ئۆڤه‌رلاند هه‌شت پستۆنه و 4.6 لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 301 ئه‌سپی هه‌یه، به‌مه‌یش خێراییه‌كی ته‌واو به‌هێز و سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت، تا ئێسته واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به فه‌رمی و نرخه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ بكرێت.